نزیكەی سێ هەزار و 500 زیندانی ئازاد كران
عیراق 06:24 PM - 2025-05-20
واع
یەكێك لە چاكسازییەكانی عیراق
لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسایی لێبوردنی گشتیدا، سێ هەزار و 441 زیندانی ئازاد كران و وەزارەتی دادی عیراقیش دەڵێت: "لە رێی تیمەكانیانەوە كاری پێداچوونەوەی دۆسیەی زیندانییەكانیان خێراتر كردووە، تاوەكو ئەو زیندانیانە دیاری بكەن كە بە لێبووردن ئازاد دەكرێن".
ماجد مەنزور بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی لە وەزارەتی دادی عیراق ئەمڕۆ 20/5/2025 سێ شەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات: "كە لە دوای جێبەجێكردنی یاسایی لێبودنی گشتییەوە تا دوێنێ، 3 هەزار و 441 زیندانی لە بەڕێوەبەرایەتییە جیاجیاكانی چاكسازی سەر بە دەستەی چاكسازی عیراق ئازادكراون".
" تیمەكانی وەزارەتی داد كارەكانیان خێراكردووە بۆ پێداچونەوە بە دۆسیەی زیندانییەكان بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەوانەی شایستەی لێبوردنن بەپێی مەرجە یاساییەكان، رێكارە یاساییەكانیان بۆ جێبەجێ بكرێت" مەجید مەنزور وایوت.
لە نوێترین لێدوانیشیدا د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ئاشكرایدەكات، كە 65 هەزار بەندكراو لەزیندانەكانی عیراقدان و دەڵێت: " ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی توانای لە خۆگرتنی زیندانەكانە"، هەروەك ئاشكرای دەكات ئەوانەی دەستدرێژی سێكسی دەكەنە سەر منداڵان و ئەوانەی سەركردەی باڵای داعشن و بەندكراون لەسێدارە دەدرێن".
وەزیری دادی عیراق دەڵێت: " 35 بەندیخانە لەعیراقدا هەن و بە هەموویان نزیكەی 65 هەزار بەندكراویان تێدایە و ئەو ژمارەیەش دوو هێندەی توانای لە خۆگرتنی زیندانەكانە، بەڵام پێشتر قەرەباڵغی زیندانەكان 300% بووە، دوای دەستبەكاربوونمان و دوو ساڵ لەچاكسازی، رێژەكە بۆ 200% دابەزیوە و هەوڵ و ئامانجمان ئەوەیە ساڵی داهاتوو بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان رێژەكە بكەینە 100%".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

