یەکەمین کۆڕبەندى خوێندنى باڵا لە زانکۆى سلێمانى بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:01 AM - 2025-05-22
راگەیاندنى زانکۆى سلێمانى
کۆڕبەندەکە
یەکەمین کۆڕبەندى خوێندنى باڵا بە دروشمى "برەوپێدانى
هزرى خوێندنى باڵا، کۆزانینێکى پێشکەوتوانە" لە زانکۆى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
د.زانا مەحمود حەسەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى
سلێمانى بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، بە وێبسایتى رەسمى یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"ئەم کۆڕبەندە بۆسەرجەم خوێندکارانى خوێندنى باڵایە، کە لە دوو ساڵى
رابردوو توێژینەوەکانیان بڵاوکراونەتەوە".
"لەم
کۆڕبەندەدا 17 توێژینەوە بە شێوازى پرێسنتەیشن پێشکەش دەکرێت، هەروەها 85 توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکان لە شێوازى
پۆستەر پرێسنتەیشندا نمایش دەکرێت"، د. زانا مەحمود وادەڵێت.
ئاماژەى بەوەشدا: "ئامانجى کۆڕبەندەکە
نزیککردنەوەى پسپۆڕیە جیاوازەکانە، بۆ ئەوەى توێژینەوەى هاوبەش ئەنجامبدەن و ئاگایان
لەو توێژینەوانە بێت، کە لە زانکۆى سلێمانى بڵاودەکرێنەوە، هەروەها کەرتى تایبەت و
حکومى دەتوانن سود لە ئەنجامى توێژینەوەکان وەربگرن".
د.زانا مەحمود حەسەن یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆى
سلێمانى بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا ئەوەشى خستەڕوو: "بۆ خوێندکاران دەرفەتێکى
باشە، بۆ ئەوەى لە ئاستى ئەو توێژینەوانە تێبگەن، کە بڵاوکراونەوە و لە خاوەن
توێژینەوەکان ئەزموونێکى باش وەربگرن، هەروەها دەرئەنجامەکانى توێژینەوەکان-یش
بتوانن بکەن بە سەرەتایەک بۆ توێژینەوەى نوێ".
ئەمڕۆ 22ى5ى2025 بۆ یەکەمین جار لە زانکۆى سلێمانى کۆڕبەندى "برەوپێدانى هزرى خوێندنى باڵا، کۆزانینێکى پێشکەوتوانە" بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکى زۆر لە توێژەران و خوێندکارانى خوێندنى باڵا تێیدا بەشداربوون و بڕیارە ساڵانە لەم شێوە کۆڕبەندانە ئەنجام بدرێت، لە پێناو بەرزکردنەوەى زیاترى ئاستى خوێندکارانى خوێندنى باڵا و ئاگاداربوونیان لە توێژینەوەکانى رابردوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

