ئەنجومەنی دادوەری ئاماری نوێی جێبەجێ كردنی یاسای لێبوردنی گشتی ئاشكرا دەكات
عیراق 06:58 PM - 2025-05-22
راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
بینای ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق، ئامارێكی نوێی جێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27 ی ساڵی 2016 ی هەموار كراوی ئاشكرا كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە ئاماژە بەوەكراوە: " لە 1/5/2025 تا 22/5/2025، ژمارەی ئەو كەسانەی بەپێی یاساكە لە بەندیخانە ئازادكراون لە سەرجەم پارێزگاكان گەیشتووەتە سێ هەزار و 839 كەس و ژمارەی ئەو زیندانیانەشی كە یاساكە دەیانگرێتەوە 11 هەزار و 524 زیندانین".
بە پێی راگەیەندراوەكە، بەهۆی جێبەجێكردنی یاساكەوە، بڕی چوار ملیار و 712 و ملیۆن و 291 هەزار و 591 دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: "بە زیادكردنی ئەم داتایانە بۆ ئاماری پێشوو، كۆی گشتی ئازاد كراوەكان لە بەندیخانە و گرتووخانەكان، 23 هەزار و 220 كەسن، هاوكات كۆی ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی دەستگیركردن یان بانگهێشت كردنیان بۆ دەرچووە، 105 هەزا ر و 121 كەسن و بەهۆی جێبەجێكردنی یاساكەوە، بڕی 16 ملیار و 653 ملیۆن و 748 هەزار و 583 دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕێندراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

