159حزب و هاوپەیمانێتی و لیست خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردندا
عیراق 09:42 PM - 2025-05-22
PUKMEDIA
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتی و لیستە تاكە كەسییەكان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی هات و وتەبێژی كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: " 118 حزب و 25 هاوپەیمانێتی و 16 لیستی تاكە كەسی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن تۆمار كردووە".
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ 22/5/2025، وادەی خۆ تۆماركردنی حزب و لیست و هاوپەیمانێتییەكان بە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران كۆتایی هات، كە 343 حیزب مۆڵەتیان پێدراوە و 60 حزب لە دامەزراندندان و 118 حزبی دیكە خوازیاری بەشداریكردنن لە هەڵبژاردندا".
"ژمارەی هاوپەیمانێتییەكانی پێشوو 66 هاوپەیمانێتین و لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانیشەوە پێنج هاوپەیمانێتی پەسند كراون و 11 هاوپەیمانێتی دیكەش چاوەڕێی پەسند كردنن، هاوكات 25 هاوپەیمانێتیش خوازیاری بەشدارین لە هەڵبژاردندا" جومانە غەلای وایوت.
وتەبێژی كۆمسیۆن راشیگەیاند: "16 لیستی تاكە كەسی داواكاریان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش كردووە".
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، دوو شەممەی رابردوو بڕیاریدا ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانێتی و حزب و لیستە تاكەكەسییەكان بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا كۆتایی دەوامی رەسمی رۆژی پێنج شەممە 22 ی ئایاری 2025 درێژبكاتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 9ی 4ی 2025 ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق ئەنجامدا و رێكەوتی 11ی 11ی 2025، وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

