ئەمریکا سزاکانی سەر سوریا کەمدەکاتەوە
جیهان 09:45 AM - 2025-05-24
Reuters
دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع
وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بریارێکی لەناکاوی بۆ کەمکردنەوەی سزا ئابووریەکانی سەر سوریا دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە رێگە بە وەبەرهێنانی نوێ و چالاکی کەرتی تایبەت لە سوریا دەدرێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا وزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند:"مۆڵەتێکی گشتی دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی هەندێک لە سزا سەپێندراوەکانی سەر سوریا"، روونیشیکردووەتەوە ئەم بڕیارە لەگەڵ لێدوانەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەکانی سەر سوریا یەکدەگرێتەوە.
هەر لەبڕیارەکە، ئاماژە بەوەدراوە:"ئەم بڕیارە رێگە بە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان دەدات کە لە سوریا وەبەرهێنان بکەن"، واتە رێگە بە وەبەرهێنانی نوێ و چالاکی کەرتی تایبەت لە سوریا دەدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە میانی گەشتەکەیدا بۆ کەنداو رایگەیاند:"من فەرمان دەدەم سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێت بۆ ئەوەی دەرفەتێکیان پێ بدەین، سزاکان توند بوون، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سوریا بدرەوشێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

