کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنەوەی لیستی کاندیدان دیاریدەکات
عیراق 11:06 AM - 2025-05-24
PUKMEDIA
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق
کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ماوەی گێڕانەوەی فۆڕمی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا بۆ ئەو کاندیدانەی لایەن و سەربەخۆکان کە بە مەبەستی
بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا، فۆڕمی وەرگرتبوو
راگەیاند.
ئەمڕۆ
24ی5ی2025 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە
ئاگادارینامەیەکدا رایگەیاند: "ئەو کاندیدانەی لایەن و سەربەخۆکان کە بە مەبەستی
بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا، فۆڕمیان وەرگرتووە،
دەتوانن لە رۆژی 25ی5ەوە بۆ ماوەی یەک مانگ و تا رۆژی 24ی6 فۆڕمەکانیان
بگێڕنەوە ".
هاوکات جومانە
غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " 343 حیزب مۆڵەتیان
پێدراوە و 60 حزب لە دامەزراندندان و 118 حزبی دیكە خوازیاری بەشداریكردنن لە
هەڵبژاردندا".
"ژمارەی
هاوپەیمانێتییەكانی پێشوو 66 هاوپەیمانێتین و لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانیشەوە
پێنج هاوپەیمانێتی پەسندكراون و 11 هاوپەیمانێتی دیكەش چاوەڕێی پەسندكردنن، هاوكات
25 هاوپەیمانێتیش خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردندا" جومانە غەلای وایوت.
ئهنجومهنی وهزیرانی
عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وهك رۆژی
ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهران دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

