ناوهندی كوردستان زیاتر له 300 ههزار بهڵگهنامهی ئهرشیفی كۆدهكاتهوه
کوردستان 09:58 AM - 2025-05-28
سەرچاوە ناوەندى کوردستان
قوباد تاڵەبانى لە کاتى کردنەوەى ناوەندى کوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی لە زانكۆی سلێم
ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی
لە زانكۆی سلێمانی خاوەنی زیاتر لە 300 هەزار بەڵگەی دیجیتاڵی و ئۆرجیناڵ و ئەرشیفی
تۆماركراوی ئەكادیمی كاغەزی و دیجیتاڵییە، هاوكات خاوەنی دەیان نامە و دەستنووسی ئۆرجیناڵی
كۆنە كە زیاتر لە 6000 لاپەڕەی دەستنووسی زانایانی كوردستانی لە خۆگرتووە، بەڕێوەبەری
پێشو و دامەزرێنەری ناوەندی كوردستانیش دەڵێت: "ناوندەكە بەپشتیوانی جێگری سەرۆك
وەزیران و بەهاوكاری د.یوسف گۆران دروستكرا، كە لەو سەردەمەدا زانكۆی سلێمانی یەكەم
زانكۆ بووە لە هەرێم ناوەندێكی لەو جۆرەی هەبێت".
پ.ی.د.هەردی مەهدی میكە، بەڕێوەبەری پێشو و
دامەزرێنەری ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی لە زانكۆی سلێمانی
لەكاتی ماڵئاوایی لەپۆستەكەی رایگەیاند:"كاتێك ناوەندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت
و لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی-لە زانكۆی سلێمانی-مان لە 22-8-2018 دامەزراند، هیچ زانكۆیەكی
كوردستان ئەرشیفێكی بەڵگە و دەستنووسی نەبوو، بە هاوكاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك
وەزیران و بە هیمەت و پشتیوانی و پەرۆشی د.یوسف گۆران كە (وەزیری ئەوكاتی وەزارەتی
خوێندنی باڵا) بوو، بە پێشینەیەكی دارایی زۆر كەم ناوەندی كوردستانمان دامەزراند كە
لە ئێستادا بووەتە جێی شانازی بۆ زانكۆی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا".
راشیگەیاند: "لە ئێستادا ناوەندەكە خاوەنی
زیاتر لە 250 هەزار بەڵگەی دیجیتاڵی و 50 هەزار ئۆرجیناڵ و ئەرشیفێكی تۆماركراوی ئەكادیمی
كاغەزی و دیجیتاڵییە، هاوكات خاوەنی دەیان نامە و دەستنووسی ئۆرجیناڵی تاقانەیە و
لە خۆگری زیاتر لە 6000 لاپەڕەی دەستنووسی زانایانی كوردستانە، هەروەها ناوەندەكە
كتێبخانەیەكی هەیە كە زیاتر لە 10 هەزار ناونیشانی لەخۆ گرتووە".
ئەوەشی خستەڕوو: "لە ماوەی كاركردنمان لەناوەندەكە
پڕۆژەی مێژووی زارەكیمان بنیادنا و ئێستا هەردوو پڕۆژەی مێژووی زارەكیی خێزانەكان
و مێژووی زارەكیی كۆڕەو لە گەرمەی كارەكانیدایە، جیا لەوەش هەزاران سەعاتی تۆماركراوی
هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندەكە 12 كتێبی مێژوویی و زانستە مرۆییەكانی چاپكردوە، هەروەها
یەكەمین كۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بۆ دەستنووس و بەڵگەنامەی مێژووی كوردستان و دوو دیدار
و دوو سیمپۆزیەم و سێ پێشانگای دەستنووس و بەڵگەمان ئەنجامداوە، ئەمە جگە لەوەی بە
نزیكەیی هەفتانە سیمینار و وۆركشۆپی لەبارەی ئەرشیف و دەستنووس و بەڵگە و مێژووی
كوردستانەوە پێشكەشكراوە".
زانكۆی سلێمانی تاقانە زانكۆ بوو كە بووە خاوەنی
ناوەندێكی ئەكادیمیی ئەرشیفی دەستنووس و بەڵگەنامەیی، ناوەندەكە هەوڵی داوە كە دەستنووسە
كۆنەكان ئەرشیف بكات و بیكاتە كلتور و ئێستا كێبڕكێ بۆ زانكۆكانی دیكە و دەزگاكانی
دیكە دەكات و دوێنێ 27-5-2025، لە مەڕاسیمێكدا پ.ی.د.هەردی مەهدی میكە ماڵئاوایی
كردو لەجێی د.ئەژی ئازاد ئەو پۆستەی وەرگرت .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

