دارایی هەرێم بۆ دارایی فیدراڵ: بڕیارەكەتان پێچەوانەی دەستوورە
کوردستان 08:30 PM - 2025-05-29
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی هەرێم
وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عيراقەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت: "ئەو بڕیارە پێچەوانەی دەستووری عیراقە و بەپێی دەستوور دەبێت لە داهاتە فیدراڵییەكاندا داهاتی دادپەروەرانە بۆ هەرێم تەرخان بكرێت".
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، لەبارەی نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عيراق كە بڕیاری راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی لە مانگی ئایارەوە راگەیاندووە، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە ئاماژە بەوە دەكات: "بڕیاری نەناردنی مووچە، پێچەوانەی بڕگەی سێیەمی ماددەی 121ی دەستووری عیراقە، كە بەپێی ئەو ماددەیە پێویستە لە داهاتە فیدراڵییەكاندا داهاتی دادپەروەرانە بۆ هەرێمەكان و پارێزگاكان تەرخان بكرێت".
ئاماژە بەوەشدەكات: "بڕیاری دادگای فیدراڵی بە ژمارە (224 و بەشەكانی 269/ فیدراڵی/2023) پێداگری لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەكات".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "بۆ ئەم 8 مانگەی ساڵی 2025، 9 ترلیۆن و 110 ملیار و 835 ملیۆن دینار ماوە لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێ كە تاكوو ئێستا نەنێردراوە".
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "بەپێی دەستوور و بڕیاری دادگاری فیدراڵی، پێویستە وەزارەتی دارایی عيراق لەسەر ناردنی مووچە بەردەوام بێت. بەتایبەت كە لە ساڵی 2013ەوە هەرێمی كوردستان لە میلاكاتی نوێ و پلەی نوێ بێبەش كراوە، بەبێ رەچاوكردنی دادپەروەری لەگەڵ بەشەكانی تری عيراق، هەروەك چۆن حكومەتی فیدراڵی بە قەرەبووی قوربانییانی پڕۆسەكانی ئەنفال و جینۆسایدی بەكۆمەڵی كورد و قوربانییانی چەكی كیمیایی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان هەڵنەستاوە، لە بەرانبەردا هەموو پاساوێك بۆ نەناردنی مووچەی خەڵكی كوردستان بەكار دەهێنن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

