بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی: عیراق سولفەیەک بۆ هەرێم دەنێرێت
کوردستان 11:08 AM - 2025-06-02
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق`
بڕیارە لەماوەی دوو رۆژی
داهاتوودا، عیراق بڕێک پارە بەشێوەی سولفە بۆ هەرێم بنێرێت، بۆئەوەی پێش جەژنی
قوربان مووچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێم-ی پێ دابەشبکرێت.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری
فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بڕیارە لەماوەی ئەمڕۆ و سبەینێدا حکومەتی عیراق
سولفەیەک بۆ هەرێم بنێرێت، بۆئەوەی پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایاری
موچەخۆرانی هەرێم-ی پێ دابەشبکرێت".
"بەپێی بڕیاری
دادگای فیدراڵی نابێت ئەو پارەیەی بەغدا بۆ هەولێری دەنێرێت ناوی قەرزی لێبهێنرێت،
چونکە هەرێم پشکی هەیە لەبودجەی گشتی عیراق-دا، هاوکات لەدوای جەژنی قوربان،
پێویستە بۆ ماوەی 30 رۆژ لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بەڕێککەوتن لەنێوان هەردوو
حکومەت پێکبهێنرێت، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی لەڕێککەوتنەکەدا هاتووە و
جێبەجێکنەکراون"، کاروان یاروەیس وایوت.
بڕیاردەری فراکسیۆنی
یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد: "هەردوو حکومەت
بەرپرسیارن لە دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هەرچەندە بڕیارەکەی
دارایی عیراق زیاتر سیاسیی بووە و پێچەوانەی دەستوور و بڕیاری دادگا و یاساش بوو".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 28ی5ی2025 وهزیری دارایی عیراق بڕیاریدا چیتر مووچه بۆ ههرێم نهنێرێت، هۆكارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئهوهی كه پشكی ههرێم لهبودجهی سێ ساڵی رابردوو، كه لهپهڕلهمانهوه پهسند كراوه بۆ ساڵهكانی 2023 و 2024 و 2025 تهواوبووه، بەشێک لە لایەنە کوردستانیەکانی-ش بڕیارەکەیان بەنادەستووری ناوبرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

