سەركونسڵی ئێران بۆ یەكێتی: بە بایەخەوە لەخەباتی دوور و درێژتان دەڕوانین
ی ن ک 12:54 PM - 2025-06-03
PUKMEDIA
سەردانی وەفدی كونسڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی
بەبۆنەی یادی یوبیلی زێڕینی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ 3-6-2025، وەفدێكی باڵای كونسڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بەسەرۆكایەتی فەرامەرز ئەسەدی، سەركونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە راوێژكار و دیبلۆماتكارانی كونسڵخانەكە سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی-یان لە هەولێر كرد و لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتییەوە پێشوازیكران.
فەرامەرز ئەسەدی، سەركونسڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و دێرینی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كرد، هاوكات تیشكی خستەسەر رۆڵی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال لە بنیادنان و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە و زیاتر هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان هەردوولا.
وتیشی: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان مێژوویەكی پڕ لە خەبات و تێكۆشان و قوربانی لە پێناو هێنانەدی ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤدا هەیە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەبایەخ و رێزلێنانەوە دەڕوانێتە ئەو خەباتە دوور و درێژە و هیواخوازی زیاتر هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانەین".
سەعدی ئەحمەد پیرە سوپاسی هاتن و بەشداریكردنی وەفدی كونسڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد و هیوای خواست ئەم بەشدارییەش وێستگەیەك بێت بۆ نوێكردنەوەی ئەو پەیوەندییە مێژوویی و دێرینەی لەنێوان هەردوولادا هەیە، ئاماژەشی بە رۆڵ وگرنگی كۆماری ئیسلامی ئیران كرد لە پشتیوانی كردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە قۆناغە جیاوازەكانی خەباتی شۆڕشگێرانەی گەلەكەمان بەگشتی و شۆڕشی نوێ بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تایبەتی، هەر بەم بۆنەیەوە كونسڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر پەیامێكی پیرۆزبایی بەنووسراو بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەكێتی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتی یەكێتی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

