مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سكرتێری نوێی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان: درێغی ناكه‌ین لهپشتیوانیتان
کوردستان 11:26 AM - 2025-06-04
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی
له هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسی و ئازاد-دا، رۆژی 3ی6ی2025
له ته‌لاری ته‌وار، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی (سه‌ركردایه‌تی) یه‌كێتیی
ژنانی كوردستان، خاتوو (له‌یلا عه‌بدوڵڵا)یان به سكرتێری یه‌كێتیی ژنانی كوردستان
هه‌ڵبژارد.
خاتوو له‌یلا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی پێشووی
سكرتارییه‌ت و لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان و هه‌روه‌ها لێپرسراوی
لانه‌ی ئارام بۆ داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و
خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسه له‌به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سلێمانی.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خاتوو له‌یلا عه‌بدوڵڵا ده‌كات
كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
هه‌ڤاڵ له‌یلا عه‌بدوڵڵا سكرتێری نوێی یه‌كێتی
ژنانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سكرتێری
نوێی یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتیدا، پڕ به دڵ پیرۆزبایی ئه‌ركی نوێتان
لێده‌كه‌ین ، یه‌كێتی ژنانی كوردستان رێكخراوێكی تێكۆشه‌ری كایه‌ی خه‌باتی ژنان و
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی و یه‌كسانیخوازیی وڵاته‌كه‌مانه، له‌ره‌وتی خه‌باتدا ژنانی
ده‌ستپێشخه‌ر و تێكۆشه‌ری وه‌ك هه‌ڤاڵ هێرۆ خان و هه‌ڤاڵ كافیه سڵێمان و خانمانی
تێكۆشه‌ری نێو ریزه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان دایانمه‌زراندبوو،
خاوه‌نی ده‌یان ده‌سكه‌وته بۆ بزوتنه‌وه‌ی مافخوازی ودیموكراتی ژنان له‌كوردستان له‌بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی،
یاسایی و فراوانكردنی به‌شداری ژنان له‌كایه‌ی گشتی و سیاسی‌دا .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رهه‌مان رێبازی
سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه به‌هاوكاری و پشتیوانیی رێكخراوه‌كه‌تان و خه‌باتی ژنانی
وڵاته‌كه‌مان له‌پێناو ماف و داخوازییه‌كانیان
ده‌دات و بۆ له‌مه‌ودواش درێغی ناكات .
دڵنیاین ئێوه و هاوخهباتتان له‌سكرتاریه‌تی
نوێی یه‌كێتی ژنانی كوردستان سه‌روه‌رییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌تان په‌ره‌پێده‌ده‌ن و
وێستگه‌ی نوێی گه‌شه‌پێدان و سه‌ركه‌وتن بۆ جوڵانه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنانی
كوردستان وعیراق ده‌ست پێده‌كه‌ن،
جارێكی تر پیرۆزه.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

