نرخی نەوت زیاتر دابەزی
جیهان 11:29 AM - 2025-06-05
PUKMEDIA
نرخی نەوت
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و هۆكارەكەشی بۆ زیادبوونی بەرهەمی ئۆپیك پڵەس دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ 5-6-2025، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا زیاتر دابەزی و بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 64 دۆلار و 78 سەنت و بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسیش بە 62 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ 4ی6ی2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی 0.4% دابەزی و 23 سەنت لە نرخەكەی كەمبووەوە و بە 65 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، هاوكات نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بەرێژەی 0.4% دابەزی و بە 63 دۆلار و16 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
بەپێی وتەی شیكەرەوانی ئابووری، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارەكانی ئۆپیك پڵەس پەیوەست بە زیادكردنی بەرهەمی نەوت دەگەڕێتەوە، ئەمە جگە لەوەی كاریگەری دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانی لەسەرە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

