سەرۆككۆمار: كار بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و پیسبوونی ئاو بكرێت
عیراق 10:34 PM - 2025-06-08
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
كۆبوونەوەی سەرۆككۆمار لەگەڵ پادشای ئوردن
ئەمڕۆ 8-6-2025، د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، لەگەڵ شاعەبدوڵڵای دووەم بن ئەلحوسێن، پادشای شانشینی هاشمی ئوردن، لە پەراوێزی سێیەمین كۆنفرانسی ئۆقیانوسی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری نیسی فەرەنسا كۆبووەوە .
لەمیانی دیدارەكەدا كە جێگری سەرۆك وەزیران و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئۆردن و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی هەردو وڵات ئامادەی بوون، باسیان لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و چۆنییەتی پەرەپێدانیان لەهەموو بوارەكاندا كرد، هەروەها فراوانكردنی هاریكاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی هەردو گەلی عیراق و ئوردن.
سەرۆككۆمار جەختی لە پێویستی كاری هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و پاراستنی هەمەجۆری زیندوەران و كەمكردنەوەی پیسبوونی زەریاكان و سەرچاوەكانی ئاو و پشتگیریكردنی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام كردەوە، هەروەها پێداچوونەوە بەو پرسانە كرا كە لە سێیەمین كۆنفڕانسی ئۆقیانوسی نەتەوە یەكگرتووەكاندا باسیان لێدەكرێت .
هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكە كرا و دووپاتیشیان لە گرنگی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پشتیوانیكردنی گەلی فەلەستین لە گەیشتن بە مافەڕەواكانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ كردەوە، هاوكات داوایان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بۆ دەستەبەركردنی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە.
لەبەرامبەردا پادشای ئوردن پابەندبوونی وڵاتەكەی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و فراوانكردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دووپاتكردەوە و ئاماژەی بە گرنگی كاركردن لەسەر دەرئەنجامەكانی ئەم دواییەی لوتكەی عەرەبی لەبەغدا و كۆتایی هێنان بە پەرەسەندنە مەترسیدارەكان لە كەرتی رۆژئاوا.
سەرۆك كۆماریش پیرۆزبایی لە شاعەبدوڵڵا كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئوردن بۆ مۆندیال.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

