سەرۆک کۆمار بەشدارى لە سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانوسەکان کرد
کوردستان 02:35 PM - 2025-06-09
راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
د. لەتیف جەمال رەشیید سەرۆک کۆمارى عیراق
ئەمڕۆ سەرۆک کۆمارى
عیراق لە سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانوسەکان کە لە شاری نیس –
فەرەنسا بەڕێوەدەچێت بەشدارى کرد و رایگەیاند: "بەشداری عیراق لەم
کۆنفرانسەدا لە باوەڕێکی قووڵەوە سەرچاوە دەگرێت".
د.لەتیف جەمال رەشید
سەرۆک کۆمارى عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە 9ى6ى2025
بەشداری لە سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانوسەکاندا کرد و
لە وتارێکیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ کە بەشدارى ئەم کۆنفرانسە گرنگە دەکەین، بۆ
ئاڵوگۆڕی دیدگا و بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان وڵاتەکانمانە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی
ئاستەنگە هاوبەشەکان و داڕشتنی ئایندەیەکی سەقامگیرتر و دادپەروەرانەتر ".
"سەرچاوەکانی ئاو بە ئۆقیانوس-ەکانیشەوە
پرسێکی مرۆیی و ئەمنی و گەشەپێدانە، کە ساڵانێکی زۆرە لە دەرەوەی چەترێکی گونجاوی
پاراستنی یاسایی ماوەتەوە"، سەرۆک کۆماری عیراق واى وت.
هەر لە وتارەکەیدا
ئەوەى خستەڕوو: "بەشداری عیراق لەم کۆنفرانسەدا لە باوەڕێکی قووڵەوە سەرچاوە
دەگرێت و کاری فرەلایەنە و پابەندبوون بە بەهێزکردنی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەگرنگ
دەزانین بۆ چارەسەرکردنی کاردانەوەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، وشکەساڵی، نایەکسانی
ئابووری، قەیرانەکانی ئاسایشی خۆراک".
باسیلەوەشکرد:
"ئەمڕۆ لە ژێر رۆشنایی خێراتربوونی گۆڕانی کەشوهەوا، بەرزبوونەوەی ئاستی پیسبوونی
دەریایی و لەدەستدانی سیستمی ژینگەیی رووبەڕووی پەرەسەندنی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە،
کە پێویستی بە کاری یەکلاکەرەوە و هاوبەشی جیهانی راستەقینە هەیە لەسەر بنەمای
زانستی و تەرخانکردنی بودجە بۆ پاراستنی ئۆقیانوسەکان و سەرچاوە ئاوییەکانمان".
سەرۆکۆمارى عیراق
ئاماژەى بەوەشدا: "ئاسایشی ئۆقیانوسەکان تەنها پرسێکی ژینگەیی نییە، بەڵکو
بابەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی و مرۆییە بۆ زۆرێک لە وڵاتان، بەتایبەتی ئەوانەی بەدەست
کەمی سەرچاوەی ئاو و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاوە دەناڵێنن، ئەمە لەژێر رۆشنایی بەرزبوونەوەی
خێرای پلەی گەرمی ئاو و خراپتربوونی ترشبوونی ئۆقیانوسەکان و کەمبوونەوەی کۆگاکانی
ماسی و زیادبوونی پیسبوون بەهۆی پلاستیک و ماددە کیمیاییەکانەوە".
ئەوەشى راگەیاند:
"عیراق لەگەڵ کەمبونەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی
گەورە دەبێتەوە، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا، نەبوونی سیاسەتێکی
یەکگرتووی ئیداری و یاسایی بۆ رووبارەکانی سنووربەزێن، هەروەها دابەزینی رێژەی ئاوی
عیراق لە وڵاتانی سەرەوەی روبارەکانەوە، کە بووەتە هۆی زیادبوونی ئاوارەبوونی ناوخۆیی
و دەرەکی و دابەزینی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوخۆیی گشتی".
ئەوەشى خستەڕوو:
"ئەوەی ئەمڕۆ لەم کۆنفرانسە پێویستمانە ئەوەیە کە رێککەوتنێکی بەکۆمەڵ بکەین
بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی جیهانی بۆ پاراستنی ئۆقیانوسەکان و بەهێزکردنی پابەندبوونە
نێودەوڵەتییەکان لە رێگەی پلانێکەوە کە لەسەر بنەمای رێککەوتننامەی دەریا گەورەکان
دامەزراوە"
د. لەتیف جەمال
رەشیید سەرۆککۆمارى عیراق راشیگەیاند: "داوای فراوانکردنی پەیوەندی و هاوبەشی
کاریگەر لە نێوان حکومەتەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، کەرتی تایبەت و دامەزراوە توێژینەوەکان
دەکەین، هەروەها داواکارین پشتیوانی دارایی داهێنەرانە و بەردەوام بۆ پاراستنی ئۆقیانوسەکان
و هەماهەنگی و هاوکاری بۆ گەیشتن بە رێککەوتن بکرێت لەسەر ئاو، رووبار، دەریاچەکان
کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەمووان بکات".
رۆژى یەکشەممە 8ی6ی2025 سەرۆککۆمار و خانمی یەکەمی عیراق، بەمەبەستی بەشداریکردن له سێهەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئۆقیانووسەکان بەرەو فەرەنسا رۆیشتون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

