لە چوار رۆژدا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە
کوردستان 09:50 AM - 2025-06-10
ئەرشیف
جێگەیەکی گەشتیاریی لەهەرێمی کوردستان
لە پشووەکانی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار روویان لە پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان کردووە و هەڵەبجە لە ریزبەندی یەکەمدایە کە 100 هەزار گەشتیار لەو پارێزگایە بوون، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت:" زیاتر لەوەی چاوەڕێمان دەکرد گەشتیار هاتوون و پلانی دەستەکەشمان سەرکەوتوو بوو".
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پلانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بۆ جەژنی قوربان بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا، بەپێی ئەو ئامارانەی وەرمانگرتوون ،زۆر دڵخۆشکەرن و رێژەکە زۆر لەوە زیاترە پێشبینیمان کردبوو کە 300 هەزار گەشتیار بێن بۆ هەرێمی کوردستان".
"زۆربەی گەشتیارەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عیراق-ەوە هاتوون و لە دەرەوەش گەشتیار هاتوون، کە هەر شارێکی هەرێم تایبەتمەندی خۆی هەیە، هاوکات لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3 هەزار شوێن و بنکەی گەشتیاریی هەیە و بەڕووی گەشتیاران-دا کراوەن" وتەبێژی دەستەکە وایوت.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "لە رۆژانی جەژنی قوربان-دا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە".
بەوپێیە ئەگەر زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاکانی هەرێمیان کردبێت و 100 هەزاریان بۆ شوێنەگەشتیارییەکان هاتبن، ئەوا هەڵەبجە لەڕیزبەندی یەکەمی گەشتیاراندایە و بە هەرسێ پارێزگاکەی دیکەی هەرێم ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک) زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

