پەرلەمانتارێك: هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر چارەنووسی مووچە دەدات
کوردستان 03:21 PM - 2025-06-11
راگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دادەنیشێت و بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیش دەڵێت: "رەنگە بڕیارەكە هەردوو حكومەت ناچار بە گفتوگۆ بكات و كێشەكە لەبەرگە سیاسییەكەی دەربهێنێت و بیكاتە چواچێوەیەكی دەستووری و یاساییەوە".
كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دادەنیشێت و بڕیار لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات".
"هەرچەندە سەرۆكی دادگای فیدراڵی لە حەج گەڕاوەتەوە، بەڵام دادگاكە ناتوانێت ئەمڕۆ 11-6-2025، یاخود سبەی رێژەی یاسایی تەواو بكات و دانیشتن ئەنجام بدات، چونكە تا ئێستا چوار لە ئەندامانی دادگاكە لە حەج نەگەڕاونەتەوە" كاروان یاروەیس وایوت.
راشیگەیاند: "لەبەر ئەوەی رۆژی یەك شەممەی داهاتوو پشووی جەژنی غەدیرە و دەوام نییە، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە دوو شەممە یان سێ شەممەی داهاتوو دادگاكە دادەنیشێت و بڕیار دەدات ئەمری وەلائی (فەرمانی سالاری) دەربكات یاخود نا".
وتیشی: "دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لە سكاڵای ژمارە 224 و یەكخراو لە 269 لە 2023 بڕیاری داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئاسا نییە پێچەوانەی بڕیاری خۆی بڕیار بدات، رەنگە بڕیارەكەی هەفتەی داهاتووشی بەشێوەیەك بێت هەردوو حكومەت ناچار بە گفتوگۆ بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكە".
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: "بڕیاری دادپەروەرانەی دادگا دەتوانێت كێشەكە لەبەرگە سیاسییەكەی دەربهێنێت و بیكاتە چواچێوەی دەستووری و یاسایی و دارایی و ژمێریاری و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش لەو فشارە سیاسیانەی لەسەرێتی قووتار بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

