هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل 10 كوژراوی لێكەوتەوە
جیهان 10:47 AM - 2025-06-15
فرانس پرێس
ئیسرائیل لەدوای هێرشە رۆکێتیيەکانی ئێران
بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، 10 كەسی كوژراون كە منداڵ و بەتەمەنیان تێدایە، هاوكات حەوت كەسی دیكەش بێسەر و شوێنن.
ئەمڕۆ یەك شەممە 15-6-2025، پۆلیسی ئیسرائیل، ژمارەی كوژراوانی بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند: " 10 كەس كوژراون كە 6 كوژراویان لە شاری باتیام-ن و دووانیان منداڵن، هەر لەو شارەش حەوت كەس بێسەروشوێنن".
پۆلیسی ئیسرائیل راشیگەیاندووە: "لە شاری تامرا كە زۆرێك لە دانیشتووانەكەی عەرەبن 4 كەسی دیكە كوژراون".
هاوكات بەپێی راگەیەندراوی میدیاكانی ئیسرائیل، پێشبینی دەكرێت لە شوێنی ئەو هێرشە مووشەكییەی كراوەتە سەر شاری باتیام 35 بێسەروشوێن بن.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنی (شێری راپەڕیو)، بە بەشداریی نزیكەی 200 فڕۆكەی جەنگی، هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر زیاتر لە 200 ئامانج و بنكە ئەتۆمی و سەربازیی ئێران، كە بووە هۆی كوژرانی دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە، لە بەرامبەردا، ئێران ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 3) ی راگەیاند و بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەكی وەڵامی دایەوە و تاوەكو ئێستا هێرشی مووشەكی هەردوو وڵات بۆسەر یەكتر بەردەوامە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

