دابه‌شكردنی مووچه یه‌ك مانگی تێپه‌ڕاند
کوردستان 11:03 AM - 2025-06-16
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
دابه‌شكردنی
مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك مانگی تێپه‌ڕاند و بڕیاره دادگای فیدراڵیش
له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی-ش
ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕیاری دادگاكه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دڵخۆشكه‌ر
بن"، ده‌شڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا له به‌غدا،
دوور له زمانی زبر هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌دات".
بڕیاری دادگای فیدراڵی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت
سروه محه‌مه‌د
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له دادوه‌رانی ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی
به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌وڵاتی سعودیه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه
گهیشتبنهوه عیراق ئه‌مڕۆ دادگاكه دانیشتنی خۆی ئه‌نجامده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
هێشتا نهگهیشتبنهوه عیراق هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن".
"به‌گوێره‌ی
ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له دادگای فیدراڵییه‌وه پێماندراون، له‌م هه‌فته‌یه‌دا
دانیشتنه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
بڕیاره‌كه‌یان دڵخۆشكه‌ر بێت و بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
بدرێت،" سروه محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
دیارنییە کەی بەغدا مووچە دەنێرێت
وه‌زاره‌تی دارایی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 14ی5ی2025 دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی راگه‌یاند:"
له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه هێنا، ئه‌مڕۆ كه 16ی6ی2025 زیاتر
له‌یه‌ك مانگه مووچه دابه‌شكراوه‌و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی مووچه دیارنییه".
به‌شێك له
مووچه‌خۆرانی عیراق مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران(6) یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی
كوردستان مووچه‌خۆران چاوه‌ڕێی مووچه‌ی مانگی ئایار(5) ده‌كه‌ن و كاتی ناردنی
مووچه‌ش له‌به‌غداوه دیارنییه.
تەئکید لە تەوتینکردنی مووچە دەکرێتەوە
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه،
رۆژی 1ی6ی2025، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
سكاڵایان دژی پێنه‌دانی مووچه‌كانیان تۆماركرد و داوایان كرد خه‌رجكردنی مووچه له
كاتی دیاریكراوی خۆیدا به‌رده‌وامبێت و دادگاكه فه‌رمانی وه‌لائی ده‌ربكات و وه‌زاره‌تی
دارایی عیراق پابه‌ند بكات به جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی كه تێیدا هه‌ریه‌ك
له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكوه‌زیران هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات مووچه‌ی
سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ته‌وتین بكرێت، له وه‌ڵامدا دادگای فیدڕاڵیش رایگه‌یاند:"له
نزیكترین كاتدا بڕیار له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌وه ده‌ده‌ین".
سكاڵاكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم كه به ژماره (104/ فیدراڵی/2025) تۆماركراوه، پشت به‌سته به بڕیاری
دادگای فیدراڵی به ژماره 224 و یه‌كخراو به ژماره 269ـی فیدراڵی 2023 له 21ی2ی2024.
سكاڵاكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم له‌كاردانه‌وه‌ی نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراقدا بوو، كه
رۆژی 28ی5ی2025، ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی
كردبوو، تێیدا رایگه‌یاندبوو، كه وه‌زاره‌تی دارایی چیدیكه مووچه بۆ هه‌رێمی
كوردستان نانێرێت و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ته‌واوبوونی پشكی هه‌رێم گێڕابووه‌وه.
دادگای فیدراڵی بڕیاری دڵخۆشکەر دەدات
له باره‌ی بڕیاره‌كانی
دادگای فیدراڵیی-شه‌وه سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی
یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "دادگای باڵای فیدراڵی، هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی
و مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه و هیچ كاتێك
دژیان نه‌بووه، بۆیه گه‌شبینین كه ئه‌مجاره‌ش بڕیاره‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی
مووچه‌خۆران بێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی
فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: "وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی و نوێنه‌رانی یه‌كێتی
له‌به‌غدا و وه‌زیره‌كانمان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كێتیش، هه‌مشه به دیالۆگ و دوور له زمانی زبر هه‌وڵی جدیمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی
مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم داوه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش
له رێگه‌ی دادوه‌رانی كورد له دادگای فیدراڵی و وه‌زیره كورده‌كانه‌وه هه‌موو
هه‌وڵێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ن".
ره‌نگه بڕیاره‌كانی
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی فه‌رمانبه‌ران،
له‌باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، هه‌ردوو حكومه‌ت ناچار به گفتوگۆ
بكات و كێشه‌كه له‌به‌رگه سیاسییه‌كه‌ی ده‌ربهێنێت و بیكاته چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستووری
و یاساییه‌وه‌و به‌مه‌ش كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆتایی بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

