ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات
عیراق 10:08 AM - 2025-06-17
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بڕیارە ئەمڕۆ 17ی6ی2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام بدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دانیشتنەکە نائاسایی دەبێت و تایبەت دەبێت بە" هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەزاندنی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە".
لەو بارەیەوە چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان لەسەر داوای 55 پەرلەمانتارە، کە یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کردووە و داوای دانیشتنێکی نائاساییان کردووە".
" ئەو 55 پەرلەمانتارە، لە زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانن و داوایان کردووە ئاسمانی عیراق بەکارنەهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک"، چرۆ حەمە شەریف وایوت .
هاوکات بەدرییە حسێن ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" لەئێستادا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپشووی هاوینەدایە و 5ی7ی2025، دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە".
" بەڵام بەهۆی ئەم بارودۆخەی ئێستا و لەسەر داوای 55 پەرلەمانتار، کە داوای دانیشتنی نائاساییان کرد، بۆ گفتووگۆ کردن لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بڕیاردرا ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدرێت"، بەدرییە حسێن وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

