دادگای فیدراڵی یەکلاکردنەوەی پرسی مووچە دوادەخات
عیراق 12:24 PM - 2025-06-17
میدیاکان
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دادوەرەکانی دادگای
فیدڕاڵی عیراق کە لە سعودیە بوون گەڕاونەتەوە عیراق، بەڵام کۆبوونەوەیان لەبارەی
پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوادەخەن، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتییش
دەڵێت:" دادگای فیدراڵی کات دەدات بەلایەنەکان تا چارەسەری ئەو پرسە
بکەن".
غەریب ئەحمەد ئەندامی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" سەرجەم
دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی کە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لە سعودیە بوون، لە
ئێستادا گەڕاونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەر پرسی راگرتنی
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببنەوە".
" هۆکاری دواکەوتنی
کۆبوونەوەی دادگاکە لەسەر ئەو پرسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گرنگە کاتێک بدرێت بە
لایەنەکان بەتایبەت بە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی پێش بڕیاری دادگا
هەوڵبدەن لەسەر ئەو پرسە رێکبکەون"، غەریب ئەحمەد وایوت.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشکرد:"بە تێڕوانینی دادگای
فیدڕاڵی، بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەزیرانی حکومەتی
عیراق، بڕیارەکەی تەیف سامی وەزیری دارایی نادەستووریی و نایاساییە و خراپ
بەکارهێنانی دەسەڵاتە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عیراق، رۆژی
28ی5ی 2025، حکومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە
ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە هەرێم بڕى پشکى
دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، لە بەرامبەریشدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 1ی6ی2025، لە دادگای فیدڕاڵی
سکاڵایان تۆمارکرد و داوایان کرد خەرجکردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا
بەردەوام بێت و دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربکات و وەزارەتی دارایی عیراق
پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەی دادگا و ناردنی مووچە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

