هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی بۆ پرسی مووچە كۆدەبێتەوە
عیراق 03:22 PM - 2025-06-17
ئەرشیف
سەرۆكی دادگای فیدراڵی
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی، لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: "لەم هەفتەیەدا دادگای فیدراڵی هیچ كۆبوونەوەیەك ناكات، بەڵكو كۆبوونەوەی دادگاكە تایبەت بە پرسی مووچەی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو".
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی كۆنابێتەوە و لەم هەفتەیەشدا دادگاكە هیچ كۆبوونەوەیەك ناكات".
"كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی تایبەت بە پرسی مووچەی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، بە ئەگەری زۆرەوە رۆژی سێ شەممەی داهاتوو كۆدەبێتەوە"، چرۆ حەمەشەریف وادەڵێت.
هەر لەو بارەیەوە غەریب ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "هۆكاری دواكەوتنی كۆبوونەوەی دادگاكە لەسەر ئەو پرسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گرنگە كاتێك بدرێت بە لایەنەكان بەتایبەت بە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بۆ ئەوەی پێش بڕیاری دادگا هەوڵبدەن لەسەر ئەو پرسە رێكبكەون"، غەریب ئەحمەد وایوت.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەی بەوەشكرد: "بە تێڕوانینی دادگای فیدڕاڵی، بەشێكی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و وەزیرانی حكومەتی عیراق، بڕیارەكەی تەیف سامی وەزیری دارایی نادەستووریی و نایاساییە و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عیراق، رۆژی 28ی5ی 2025، حکومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە هەرێم بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە، لە بەرامبەریشدا، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 1ی6ی2025، لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوایان کرد خەرجکردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەردەوام بێت و دادگای فیدڕاڵی فەرمانی وەلائی دەربکات و وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بکات بە جێبەجێکردنی بڕیارەی دادگا و ناردنی مووچە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

