یەكەم كاروانی هاووڵاتیانی گیرخواردووی وڵاتان گەیشتە بەسرە
عیراق 03:40 PM - 2025-06-17
راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە
فڕۆكەخانەی بەسرە
دوای پێنج رۆژ ئەمڕۆ سێ شەممە 17ی6ی2025، یەكەم فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە 234 سەرنشینەوە نیشتەوە، كە بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە وڵاتی لوبنان گیریان خواردبوو.
بەپێی ئاژانسە هەواڵییە عیراقییەكان، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی عیراقی كەمێك لەمەوبەر لە فڕۆكەخانەی بەسرە نیشتووەتەوە، كەلە بەیروتەوە هاتووە و 234 سەرنشینی عیراقی تێدابووە، كە لەو وڵاتە گیریان خواردبوو.
لەو بارەیەشەوە ئیدارەی فڕۆكەخانەكە رایگەیاندووە: "بڕیارە لەكاتی گەڕانەوەشیدا فڕۆكەكە 257 سەرنشین لەگەڵ خۆی بباتەوە بۆ لوبنان كە ماوەیەكە بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل-ەوە لە عیراق گیریان خواردووە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو: "لەرێگەی فڕۆكەخانەی بەسرەوە هەموو ئەو گەشتیارە عیراقییانە دەگەڕێنینەوە كە لە وڵاتان گیریان خواردووە"، ئەمڕۆش یەكەم گەشتی هاووڵاتییە گیرخواردووەكان گەیشتەوە عیراق و گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەش بەردەوامییان دەبێت.
هاوكات لەڕاگەیەنراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان شەوی رابردوو رایگەیاندبوو: "دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان و گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی كوردستان داوا لەهاووڵاتیان دەكەین، لە هەرشوێنێك گیریان خواردووە، تكایە سەردانی نزیكترین نووسینگەی نێردە دیپلۆماسییەكانی توركیا (كۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی توركیا) لەو وڵاتانە بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی توركیا و گەڕانەوەیان لەرێگەی وشكانییەوە بۆ هەرێمی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

