ترەمپ: ئێران داوای دانوستانی كردووە
جیهان 06:05 PM - 2025-06-18
AFP
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
ئەمڕۆ 18ی6ی2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند: "كە تاران بۆ دانوستان پەیوەندی بە واشنتۆنەوە كردووە"، راشیگەیاند: "ئارامیم تەواو بووە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: "ئێران كێشەی زۆری هەیە و دەیەوێت دانوستان بكات، تەنانەت داوایان كردووە لە كۆشكی سپی گفتوگۆ بكرێت، كە ئەوەش هەڵوێستێكی بوێرانەیە، چونكە ئێمە ناتوانین بچینە ئەوێ، بەڵام ئاسانیش نییە ئەوانیش بێنە كۆشكی سپی".
ئاماژەی بەوەشكرد: "هەرچەندە كاتی گفتوگۆ تێپەڕیوە، لەپێشتردا ماوەی 60 رۆژ مۆڵەتمان دابووە ئێران، بەڵام ئێستا زۆر درەنگە بۆ دانوستان لەگەڵ تاران، بۆیە رەنگە گفتوگۆ بكەم یاخود نەیكەم، كەس نازانێت چی دەكەم، بۆیە دەتوانم بڵێم جیاوازییەكی گەورە لەنێوان بارودۆخی ئێستا و هەفتەیەك پێش ئێستادا هەیە، بۆیە كەس نازانێت چی دەكەم".
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەشڵێت: "ئارامیم لەگەڵ ئێران تەواوبووە، هەر بۆیە ئێمە ئەو كارە دەكەین كە دەیكەین و ئەم هەفتەیەش یەكلاكەرەوە دەبێت، تەنانەت رەنگە نەگاتە كۆتایی هەفتە".
هاوكات نێوەڕۆی ئەمڕۆ دوو فڕۆكە لە ئێرانەوە بەرەوە عومان بەڕێكەوت، بەپێی زانیارییەكانی رۆیتەرز،"دوو فڕۆكەكە وەفدی دانوستانكاری ئێرانی تێدابووە و لە ئێستادا گەیشتە عومان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا".
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنی (شێری راپەڕیو)، بە بەشداریی نزیكەی 200 فڕۆكەی جەنگی، هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر زیاتر لە 200 ئامانج و بنكە ئەتۆمی و سەربازیی ئێران، كە بووە هۆی كوژرانی دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران چەندین زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە، لەبەرامبەردا، ئێران ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 3) ی راگەیاندو بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەكی وەڵامی دایەوەو تاوەكو ئێستا هێرشی مووشەكی هەردوو وڵات بۆسەر یەكتر بەردەوامە و ئەمڕۆش ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێدەنێتە شەشەمین رۆژەوە، دۆخەكەش نیگەرانییەكی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

