سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران: رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ راگرتنی گرژییەکان گرنگە
عیراق 10:28 PM - 2025-06-18
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار
سەرۆککۆماری عيراق و سەرۆکوەزیرانی عيراق
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عيراق لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عيراق کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە 18-6-2025 بەڕێوەچوو، بارودۆخی گشتیی عيراق و پێشهاتی ئەمنی ناوچەکە بە هۆی بەردەوامی دەستدرێژییە ئاشکراکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی ئیقلیمی و جیهانی تاوتوێ کران.
لەوبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و راگرتنی دەستدرێژی و سنووردارکردنی فراوانبوونی ململانێکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، رەتکردنەوەی پێشێلکردنی سەروەری وڵات لەلایەن ئیسرائیل و مەترسی بۆ سەر ئاسمانی وڵات دووپات کرایەوە.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتیی عيراق بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی خۆی کردەوە، هەروەها هەوڵی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا.
هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی یەکڕیزی نێوان هەموو هێزە سیاسییەکان و چالاکيیە کۆمەڵایەتیيەکان و تەئکیدیشکرایەوە لە پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر جۆرە ئاستەنگێک کە روبەڕوی ناوچەکە دەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

