ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی به‌مووچه‌ی هه‌رێمه‌وه نییه
عیراق 02:44 PM - 2025-06-19
ئاژانسەکان
دادگاى فیدراڵى
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
19ی6ی2025 شه‌ش دادوه‌ری سه‌ره‌كی دادگای فیدراڵی و سێ دادوه‌ری یه‌ده‌گ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان
پێشكه‌ش كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA كه له یه‌كێك لهدادوهرهكانی
دادگاكه وه‌ریگرتووه، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی دادگاكه بۆ بڕیاردان و كۆبوونه‌وه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ دادوه‌ره‌كان و بڕیاری تاك لایه‌نه ده‌دات.
بڕیاربوو ئه‌مڕۆ
دادگاكه بڕیاری وه‌لائی بۆ راگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌ربكات، به‌ڵام
به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان سه‌رۆكی دادگاكه و ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه
دواخرا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی
ئه‌و دادوه‌رانه بۆ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی
به‌و ناكۆكییانه‌وه هه‌یه كه له‌نێوان سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا هه‌یه".
"بهدهستلهكاكێشانهوهی ئه‌و دادوه‌رانه،
دادگاكه ناتوانێت هیچ بڕیارێك ده‌ربكات، هه‌رچه‌نده تائێستا دهستكاركێشانهوهی
دادوه‌ره‌كان په‌سند نه‌كراوه، به‌ڵام به‌په‌سندكردنی دادگاكه په‌كی ده‌كه‌وێت".
د.بڕیار ره‌شید واده‌ڵێت.
له‌باره‌ی بڕیاری سالاری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، پسپۆڕێكی یاسایی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" سه‌رجه‌م دادوه‌رانی
دادگای فیدڕاڵی راوبۆچوونی خۆیان داوه به سه‌رۆكی دادگاكه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری
سالاری ده‌ربچێت، بۆیه پێویست ناكات دادگاكه كۆببێته‌وه و دادبینی بكات، چونكه
سه‌رجه‌م دادوه‌ره‌كان به نوسین راوبۆچونی خۆیان داوه‌ته سه‌رۆكی دادگا، بۆئه‌وه‌ی
سه‌رۆكی دادگاكه‌ش فه‌رمانه‌كه ده‌رده‌كات".
ئه‌و پسپۆڕه ئاشكراشیكرد:"بۆ پرسی په‌یوه‌ست
به‌مووچه‌ی هه‌رێم تۆپه‌كه له‌مه‌یدانی سه‌رۆكی دادگاكه‌یه، چونكه پێشتر سه‌رجه‌م
دادوه‌ره‌كان كه ئێستا ده‌ستیان لهكاركێشاوهته بۆچوونی خۆیان خستۆته‌ڕوو".
بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانمان PUKMEDIA په‌یوه‌ندی كرد به سه‌رچاوه‌یه‌كی له دادگای فیدراڵی و ئه‌ویش وتی:"بابه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی به‌مووچه‌ی هه‌رێمه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به كهڵەکەبوونى هه‌ندێك پرس كه پێشتر سه‌رۆكی دادگا ویستویه‌تی پرسێك تێپه‌ڕێنێت و به‌شێك له دادوه‌ره‌كان رازی نه‌بوون".
به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌مڕۆی دادگای
فیدراڵی، دادگاكه له‌و دوو سكاڵایه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه
تۆماركراوه كۆده‌بووه‌وه و داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی كراوه له‌بڕیارێكی
پێشووتری خۆی.
ئه‌و بڕیاره‌ی داواده‌كرێت دادگای فیدراڵی لێی
پاشگه‌زببێته‌وه، تایبه‌ته به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی
عیراق و كوه‌یت سه‌باره‌ت به رێكخستنی جموجۆڵی ده‌ریاوانی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

