قوباد تاڵەبانی: قەرزارباری پیرەمێردی مەزن و بنكەی ژین-ین
کوردستان 08:21 PM - 2025-06-19
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ بنكەی ژین
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: "وەكچۆن قەرزارباری خزمەتەكانی پیرەمێردی مەزنین بۆ پاراستنی شوناس و زمان و كلتوری گەلەكەمان، بە هەمان شێوە قەرزارباری بنكەی ژین و ئەو كەسانەین كە بەشێكی گەورەی ئەرشیفی پێرەمێردی پاراستووە".
قوباد تاڵەبانی، لە یادی كۆچی دوایی پیرەمێردی شاعیردا، سەردانی بنكەی ژین-ی كرد و رایگەیاند: "لە یادی 75 ساڵەی كۆچی دوایی پیرەمێرد، شاعیر و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی كورد سەردانی بنكەی ژینمان كرد لە سلێمانی كە بەشێكی گەورەی ئەرشیفی پێرەمێردی پاراستووە".
راشیگەیاندووە: "زۆر سوپاسی خەمخۆری و ماندووبوونی بەڕێز رەفیق ساڵح، بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەردن و كارمەندانی بنكەی ژینم كرد لە كۆكردنەوە و ئەرشیفكردنی بەڵگەنامە و دەستنووس و پاراستن و بووژانەوەی سامانی رۆشنبیری و كلتوری و رۆژنامەگەری كوردی".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هەروەكچۆن نەوە لە دوای نەوە قەرزارباری خزمەتەكانی پیرەمێردی مەزن و شاعیر و نووسەر و رۆشنبیرەكانی دیكەمانین بۆ پاراستنی شوناس و زمان و كلتوری گەلەكەمان، بە هەمان شێوە قەرزارباری كەسانی وەك رەفیق ساڵح و بنكەی ژین و هەموو ئەو كەسانەشین كە ئەو سامانە بە نرخەیان بۆ پاراستووین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

