ژمارەی قوربانیانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بۆ سێ هەزار كەس بەرزدەبێتەوە
جیهان 08:50 PM - 2025-06-19
AFP
دووکەڵ لە نەخۆشخانەی سوروکا لەشاری تەلئەبیب بەرزدەبێتەوە
ئیسرائیل و ئێران ماوەی حەوت رۆژە لە جەنگدان و بەردەوامیش هێرشی مووشەكی دەكەنە سەر یەكتر و قوربانیانی جەنگەكەش لەو ماوەیەدا بۆ نزیكەی سێ هەزار كوژراو و بریندار بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارێكی رێكخراوی چالاكوانانی مافی مرۆڤ لە ئەمریكا: "زیاتر لە 639 كەس لە ئێران بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون".
دەربارەی ژمارەی بریندارەكانیش، رێكخراوەكە ئاشكرای كردووە: "تاوەكو ئەمڕۆ 19ی6ی2025، هەزار و 329 كەس بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە برینداربوون".
لەلایەكی دیكەوە، كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە: "لە هێرشەكانی ئێران بۆ سەر شارەكانی ئیسرائیل 24 كەس كوژراون و 838 كەسی دیكەش بریندار بوون، هەروەها نزیكەی پێنج هەزار هاووڵاتیش لە ماڵەكانیان بۆ شوێنێكی دیكە گوازراونەتەوە".
كەناڵە ئیسرائیلییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئێران زیاتر لە 400 مووشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە، لەو ژمارەیەش 40 مووشەكیان كەوتوونەتە ناوچە جیاوازەكانی ئیسرائیل".
پەیوەست بە ئاماری برینداری ئەمڕۆش، كەناڵی 12 رایگەیاندووە: "لانیكەم لە ئەنجامی هێرشەكەی ئەم بەیانییەی ئێراندا 271 كەس برینداربوون و 4 كەسیشیان برینەكەیان سەختە".
بەرەبەیانی رۆژی 13ی6ی2025، ئیسرائیل هێرشی كردە سەر چەند بنكەیەكی ئەتۆمی و سەربازی لە ئێران و بەهۆیەوە ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و زانای ئەتۆمی كوژران، لە وەڵامیشدا ئێران هێرشی مووشەكی كردە سەر تەلئەبیبی پایتەخت و شارەكانی دیكەی ئیسرائیل.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

