ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات
جیهان 07:55 PM - 2025-06-23
PUKMEDIA
ساروخی ئێرانی
بەپێی هەواڵی بەشێک لەسەرچاوە میدیاییەکانی ئەمریکا، رەنگە لەدوو رۆژی داهاتوودا ئێران هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ 23ی6ی 2025 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بەچەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی بڵاویکردەوە، واشنتن پێی وایە ئێران بەمزوانە هێرشی تۆڵەسەندنەوە لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دەدات.
، یەکێک لەسەرچاوەکان کە بەرپرسێکی ئەمریکییە و نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکات بەڕۆیتەرزی وتووە: واشنتن هێشتا بەدوای چارەسەرێکی سیاسیدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی تاران لە هەر هێرشێک دور بخاتەوە، لەكاتێكدا ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا دەكات، دوای ئەوەی ئەو وڵاتە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە هێرشی كردە سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئیسرائیل بە نیازی راگرتنی جەنگە
هاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە:" دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران بهێنێت".
رۆژنامەکە لە زاری چەند سەرکردەیەکی وڵاتانی عەرەبییەوە رایگەیاندووە:" ئەمریکا بە هاوپەیمانە عەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەو پەیامە بە ئێران بگەیەنن کە ئیسرائیل دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کۆتایی پێبهێنێت"، بەڵام بە وتەی سەرکردە عەرەبەکان:"هێشتا ئێران بە پێویستی دەزانێت وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە رۆژانی داهاتوودا بداتەوە".
لەلایەکی دیکەوە، سەرکردەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە:" ئامادەین کۆتایی بە هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بهێنین، بەو مەرجەی ئێرانیش هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەمان رابگرێت".
کەناڵی 12ی ئیسرائیلیش ئاشکرایکردووە:" تەلئەبیب لەو باوەڕەدایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامانجە سەربازییەکانی دژ بە ئێران بەدیدەهێنێت، بەمەش دەیەوێت کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت".
کەناڵەکە دوو سیناریۆی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە بڵاوکردۆتەوە، کە خۆی لە راگراتنی جەنگ بە تەکلایانە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەبینێتەوە، یاخود رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا بکرێت، بێگومان بە نێوەندگیری ئەمریکا دەبێت.
راگرتنی جەنگ بە تاکلایەنانە لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە کە بە رۆژنامەی جۆرناڵی بەریتانییان راگەیاندووە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێیان وایە لە دوای کۆتایی هاتن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێویستە وڵاتەکە ئەوە قبوڵ بکات و کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

