12 رۆژ جەنگ زیاتر لە شەش هەزار قوربانی لێكەوتەوە
جیهان 06:15 PM - 2025-06-24
AFP
نەخۆشخانەیەكی تاران كە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراوە
12 رۆژ جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، زیاتر لە شەش هەزار و 638 قوربانی لێكەوتەوە، لەو ژمارەیەش لە هەردوو وڵات 638 كەس كوژراون و زیاتر لە شەش هەزار كەسيش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ 24ی6ی2025، نوێترین ئاماری قوربانیانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و وڵاتەكەی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، لانیكەم 610 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە چوار هەزار و 700 كەسیش برینداربوون.
راشیگەیاندووە: "لەناو كوژراوەكاندا 13 منداڵ هەن كە بچووكترینیان منداڵێكی ساوای دوو مانگانە، ئەمە جگە لەوەی پێنج پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە هێرشەكانی ئیسرائیل-دا كوژراون".
هاوكات حوسێن كرمانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە پلاتفۆرمی ئێكس، رایگەیاندووە: "ژمارەی كوژراوان و بریندارانی ئێران كە پێنج هەزار و 310 كەسن، تەنها قوربانیانی مەدەنی دەگرێتەوە".
ئەم وتانەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كاتێكدایە، كە ئێران لە یەكەم رۆژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی، دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و شەش زانای ئەتۆمی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، حەوت نەخۆشخانە و نۆ ئەمبوڵانس زیانیان بەركەوتووە".
لەلایەكی دیكەوە دەزگای فریاگوزاری ئیسرائیل رایگەیاندووە: "لە جەنگەكەیان لەگەڵ ئێران، 28 كەس كوژراون و زیاتر لە هەزار و 300 كەسیش بریندار بوون".
ئەمەش لە كاتێكدایە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 13-6-2025، ئیسرائیل بە ئۆپەراسیۆنی (شێری راپەڕیو)، بە بەشداریی نزیكەی 200 فڕۆكەی جەنگی، هێرشێكی بەرفراوانی كردە سەر زیاتر لە 200 ئامانج و بنكەی ئەتۆمی و سەربازیی ئێران، كە بووە هۆی كوژرانی دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتە، لە بەرامبەردا، ئێران ئۆپەراسیۆنی (بەڵێنی راست 3) ی راگەیاند و بە چەندین زنجیرە هێرشی مووشەكی وەڵامی دایەوە، ئەمڕۆش 24ی حوزەیرانی 2025 كۆتایی بە جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە هات كە جگە لە زیانی گیانی زیانێكی بەرچاوی ئابووری و وێرانبوونی ژێرخانی هەردوو وڵاتی لێكەوتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

