خولی بەكارهێنانەكانی ژیریی دەستكرد بۆ میدیاكارانی یەكێتی دەكرێتەوە
ی ن ک 03:40 PM - 2025-06-25
فۆتۆ.. حەمە عومەر
خولی بەكارهێنانەكانی ژیریی دەستكرد لە میدیادا
كەناڵی (المسری) و رۆژنامەی كوردستانی نوێ، خولێكی پڕاكتیكی بە ناونیشانی (بەكارهێنانەكانی ژیریی دەستكرد لە میدیادا) بۆ 25 رۆژنامەنووسی دەزگاكانی سەر بە بۆردی راگەیاندنی یەكێتی كردەوە و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی (المسری)ش دەڵێت: "لە داهاتوودا بە شێوەیەكی بەرفراوانتر بەردەوام دەبین و تیشك دەخەینە سەر بوارە تایبەتمەندەكانی راگەیاندن".
سۆران عەلی بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی (المسری)، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە روانگەی بڕوابوونمان بە ژیریی دەسكرد لە بوارەكانی ژیان و بەتایبەت لە بواری میدیادا، كەناڵی (المسری) بەهاوبەشی لەگەڵ رۆژنامەی كوردستانی نوێ، رۆژانی 24-25ی6ی2025، لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ، خولێكی رۆژنامەوانی پڕاكتیكیمان بە ناونیشانی (بەكارهێنانەكانی ژیریی دەستكرد لە میدیادا)، بۆ راگەیاندنكارانی كەناڵەكانی سەر بە بۆردی راگەیاندنی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێكخست و دوای تەواوبوونی خولەكەش بڕوانامەی دەرچوون و بەشداریكردنمان بەخشییە بەشداربووان".
"خولەكە ماوەی دوو رۆژی خایاند و 25 رۆژنامەنووس بەشدارییان تێداكرد و بە شێوازە جۆربەجۆرەكانی ژیریی دەستكرد لە بواری راگەیاندندا ئاشناكران و بەشێوەی پڕاكتیكیش راهێنانیان پێكرا" سۆران عەلی وایوت.
راشیگەیاند: "ئەم جۆرە خولانە كاریگەری گەورەیان لەسەر بەرەوپێشبردنی توانای رۆژنامەنووسان دەبێت و ئاشنایان دەكات بە پەرەسەندن و پێشكەوتنە خێراكانی بواری ژیریی دەسكرد، كە بەردەوام لە پێشكەوتنێكی خێرا و گۆڕانكاریدایە".
بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی (المسری) ئاماژەی بەوەشكرد: "تایبەتمەندی سەرەكی ئەم خولەش لە پراكتیزەكردنی ئەو زانیاریانەدا بوو كە بەشداربووانی پێئاشنا كران و تا باشترین ئاست سوودیان لێبینیوە، جگە لەوەی دوو دەزگای راگەیاندن بە هاوبەشی بەڕێوەیان بردووە".
ئەوەشی خستەڕوو: "وانەكانی خولەكە لەلایەن دوو كارمەندی كەناڵی (المسری) وە وتراونەتەوە بە ناوەكانی عوسمان ئەحمەد و عوسمان عەباس و بەپێی فیدباكەكانیش، بەشداربووان تا باشترین ئاست سوودیان لێبینیوە، لە داهاتووشدا بە پشتیوانی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، بەردەوام دەبین لە كردنەوەی ئەم جۆرە خولانە بە شێوەیەكی بەرفراوانتر بۆ سەرجەم كەناڵ و میدییاكارانی یەكێتی و تیشك دەخەینە سەر بوارە تایبەتەكانی راگەیاندن، وەك ڤیدیۆ و مۆنتاژ و گرافیك ....".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

