ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ئەمریكا و ئێران كۆدەبنەوە
جیهان 06:13 PM - 2025-06-25
رۆیتەرز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، كە هەفتەی داهاتوو ئەمریكا لەگەڵ ئێرانییەكان كۆدەبێتەوە و دەڵێت: "ئەوەش دەریدەخات كە ئەگەری رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران هەیە".
ئەمڕۆ 25ی6ی2025 سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێرانییەكان كۆدەبینەوە، رەنگە بگەینە رێككەوتن"، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پێیوانییە جارێكی دیكە ئیسرائیل و ئێران هێرش بكەنەوە سەر یەكتر".
سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی لە دەزگاكانی راگەیاندنی درۆینە لە ئەمریكا گرت كە ئەنجامی هێرشەكانیان لە ئێران دەخەنە ژێر پرسیارەوە و وتی: "لەكاتی هێرشەكەماندا 30 مووشەك لە ژێردەریاییەكانی ئەمریكاوە هەڵدران و بە وردی ئامانجەكانیان لە ئێران تێكشكاند".
ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە رۆژی چوار شەممە دوای شەڕێكی 12 رۆژە پێینایە رۆژی دووەمەوە و تاران و تەلئەبیب هیچ هێرشێكیان نەكردووە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بە ئاڕاستەی گەڕانەوەیە بۆ دانوستانەكان و كۆتاییهینان بەململانێكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

