وەفدی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بۆ پرسی مووچە كۆدەبنەوە
کوردستان 11:42 AM - 2025-06-27
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەفدێكی تەكنیكی حكومەتی عیراق لە هەولێرە و بڕیارە سبەی لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە و نەوتەوە كۆببنەوە.
وەفدی تەكنیكی حكومەتی عیراق، كە لە نوێنەرانی وەزارەتی نەوت، كۆمپانیای سۆمۆ، دیوانی چاودێریی دارایی عیراق و نوێنەری كۆمپانیای نەوتی باكوور پێكدێت، لە هەولێرە و بڕیارەی سبەی 28ی 6ی 2025، لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گرفتەكانی بەردەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پرسی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكەن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، نزیكەی 45 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەكیش بۆ ناردنی مووچە لەبەغداوە دیاریی نەكراوە، هەرچەندە لیستی مووچەی مانگەكانی 5 و 6ی مووچەخۆرای هەرێمیش رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كراوە.
هاوكات رۆژی 25ی 6ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم و مووچەی مووچەخۆران كۆبووەوە و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری قسەمان كردووە، كە بەزووترین كات كێشەی دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێت، لەبەرامبەردا سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لەچەند رۆژی داهاتوودا وەفدێكی باڵا لەئەنجومەنی وەزیران بنێرێتە هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، كە بێگومان وەفدەكە بڕیاردەرە نەك وەفدی تەكنیككار".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

