تابلێتەکانی سەرژمێریی عیراق "هەرا دەنێنەوە"
عیراق 11:25 AM - 2025-06-28
المعلومە
تابلێتی سەرژمێری
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق 12 هه‌زار تابلێتی به ئوردن به‌خشی، كه‌له سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی ساڵی پار-ی عیراق-دا به‌كارهێنرابوون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناچاركرد له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار روونكردنه‌وه بڵاوبكاته‌وه‌و تائێستاش بابه‌تی گه‌رمی راگه‌یاندنه‌كانه، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:" ده‌توانرێت زانیاری سه‌رژمێری ناوتابلێته به‌خشراوه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه و مه‌ترسییه".
به‌خشینی تابلێته‌كان كارێكی نه‌شیاوه
هاوكات ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌په‌له له‌سه‌ر به‌خشینی تابلێته‌كانی سه‌رژمێری عیراق هاتنه‌سه‌رخه‌ت و ئه‌وه‌یان به‌مه‌ترسی و به‌خشینی (زانیاری ناو تابلێته‌كان ) له‌قه‌ڵه‌مدا به‌وپێیه‌ی كه ئوردن له‌رێی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌توانێت زانیارییه‌كان دووباره بهێنێته‌وه.
رائید مالیكی په‌رله‌مانتاری عیراق رایگه‌یاند:"ئه‌و ئامێرانه بۆ تۆماركردنی زانیاری كه‌سی عیراقییه‌كان له‌كاتی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی عیراقدا به‌كارهێنراون، به‌بوونی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر، بۆیه به‌خشینی ئامێره‌كان كارێكی نه‌شیاوه".
" ده‌كرا تابلێته‌كان بدرێن به‌خوێندكار و خوێندگه‌كانی عیراق و له‌بواری په‌روه‌رده‌یی بهكاربهێندرێنهوه، ئێمه نازانین رۆڵی وه‌زیره‌كان له‌م رووه‌وه چییه، به‌و پێیه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت ده‌ده‌ن"رائید مالكی وایوت.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی په‌رله‌مانتارانی عیراق ئه‌و 12 هه‌زار تابلێته‌ی بهئوردن به‌خشراوه به‌هاكه‌ی زیاتر له 4 ملیار دیناره‌و زانیارییه‌كانیش له‌ناویدا هه‌ڵگیراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانی عیراق پێویستییانه.
ئامێره‌كان فۆڕمات كراون
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق-یش، له دوو روونكردنه‌وه‌دا كه یه‌كێكیان له رۆژی هه‌ینی 27ی6ی2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت:" ته‌نها 12 هه‌زار له‌و تابلێتانه به‌حكومه‌تی ئوردن به‌خشراون و به‌ته‌واوی فۆڕمات كراونه‌ته‌وه‌و بێ ناوهڕۆكن و ته‌نها 5%ی كۆی ئه‌و ئامێرانه پێكده‌هێنن كه له سه‌رژمێری گشتی عیراقدا به‌كارهێنراون".
له‌روونكردنه‌وه‌ی دووه‌میشدا ئاشكرایده‌كات، كه بۆ سهرژمێرییهكهی ساڵی پار 2024ی عیراق، 135 هه‌زار تابلێت بۆ پرۆسه‌كه بهكارهێندراوهو له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 12 هه‌زار تابلێتی به ئوردن به‌خشراوه وه‌ك پشتیوانی له سه‌رژمێریی دانیشتوانی ئوردن".
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:" سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كانی ناو ئامێره‌كان، له لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت و پسپۆڕ وه‌رگیراون و لهبیرگهیهكدا (هارد) هه‌ڵگیراون، پاشان ئه‌و تابلێتانه‌ی به‌خشراون فۆڕماتكراون و خراوه‌نه‌ته‌وه سه‌رباری یه‌كه‌مجاری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئامێره‌كانی دروستكردووه".
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پلاندانانی عیراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه،"لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ده‌سه‌ڵاتی گشتیی ئامار‌و سیستمی زانیاری راسته‌وخۆ و به وردی سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی لابردنی چیپ و هه‌ڵگرتنی له شوێنه پارێزراوه‌كاندا كردووه، بۆ دڵنیابوون له به‌رزترین ئاستی پاراستنی زانیارییه‌كان، هاوكات لایه‌نی ئوردنی داوای قه‌رزكردنی 12 هه‌زار تابلێتیان كرد بۆ به‌كارهێنان لهسهرژمێرییهكهدا، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا ئه‌و ئامێرانه وه‌ك دیارییه‌ك ببه‌خشێته ئوردن وه‌ك به‌شێك له‌هاوكاری دوولایه‌نه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا".
له رۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووه‌می 2024، سه‌رژمێریی گشتی دانیشتوانی عیراق ئه‌نجامدرا، كهئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی گشتگیر بوو له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان و باڵه‌خانه و دامه‌زراوه‌كانی نیشته‌جێبوون، له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق و ژماره‌ی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكارانه‌ی كه خه‌ڵك رۆژانه به‌كاریانده‌هێنێت.
PUKMEDIA / ئاژانسه‌كان، وه‌زاره‌تی پلاندانان
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

