نزیکەى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جووتیارانی هه‌رێم وه‌رگیراوه
کوردستان 11:32 AM - 2025-06-28
PUKMEDIA
گوڵە گەنم
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستا نزیکەى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگیراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی6ی 2025، میران به‌ختیار به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند:"پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌سنووره‌كه به‌رده‌وامه و له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و كۆیه، تائێستا زیاتر له 58 هه‌زار و 600 تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA له‌سنووری پارێزگای دهۆك 49 هه‌زار و 714 تۆن و 480 كیلۆ گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه‌و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه.
له‌پارێزگای سلێمانیش بڕیاره 159 هه‌زار و 473 تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین وه‌ربگیرێت، تائێستاش بڕی 80 هەزار و 121 تۆن گه‌نم لە جوتیارانی سلێمانی وه‌رگیراوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی بازرگانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌بازاڕكردنی گه‌نمه‌وه تاوه‌كو ئێستا، نزیکەى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه".
له‌هه‌مانكاتدا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست PUKMEDIA كه‌وتووه رایگه‌یاندووه: "بڕی 500 ملیار دینار وه‌ك به‌شی سێیه‌می شایسته داراییه‌كانی به‌روبوومی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 خه‌رجكرا و ئه‌م رێكاره‌ش له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌تی داراییدایه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دابینكردنی نه‌ختینه‌یی و سه‌قامگیری بارودۆخی دارایی جووتیاران و هاندان بۆ به‌رده‌وامبوونیان".
رۆژی 26ی ئایار، وه‌زاره‌تی دارایی به‌شی یه‌كه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیارانی خه‌رجكرد، رۆژی 12ی6ی2025 یش وه‌زاره‌ته‌كه به‌شی دووه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیارانی به‌بڕی 500 ملیار دینار خه‌رج كرد، هاوكات رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2025 به‌بازاڕكردنی گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و سایلۆكان به بڕی 850 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێك گه‌نم، گه‌نمیان له جووتیاران وه‌رگرتووه و بڕیاره بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 400 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

