لە32 خۆپیشاندانی هەرێم 16 چالاکییان بۆ مووچە بووە
کوردستان 10:43 AM - 2025-07-02
ئەرشیف
خۆپیشاندان لەسلێمانی
لە مانگی حوزیران-ی ئەمساڵدا 32 چالاکی خۆپیشاندان و نارەزایی لەشارەکانی هەرێمی کوردستان کراون و لەو ژمارەیە 16 چالاکیان بۆ داخوازی مووچە بووە، تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین-یش دەڵێت: "بۆ یەکەمینجارە ئاسایش داوای لێبوردن دەکات، کە ئاسایشی سلێمانییە".
ئەمڕۆ 2ی7ی2025 تۆڕی 19 بۆ چاودێری ئازادی رادەربڕین، کە لە كۆمەڵێك رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ پێکهاتووە، لە راپۆرتێکیدا ناڕەزاییەکانی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لە شارەكانی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیان (32) چالاكی ناڕەزایی، خۆپیشاندان، بایكۆت، گردبوونەوەیان رێكخستووە".
بەگوێرەی ئەو داتایەی تۆڕەکە خستویەتییەڕوو، سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە کە (18) چالاكی ئەنجامداوە، (8) چالاكی لە هەولێر، (1) چالاكی لە هەڵەبجە، (1) چالاكی لە ئیدارەی راپەرین، (4) چالاكیش لە ئیدارەی گەرمیان بووە، کە (16) چالاكی بۆ مووچەبووە و (9) چالاكی بۆ داواكاری دامەزراندن، (3) چالاكی بۆ خزمەتگوزاری، (1) چالاكی بۆ ئیدانەكردنی جەنگ، (3) چالاكی داخوازی جیاجیا بوون".
ئەو هێڵکارییانەی تۆڕەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەوە رووندەکەنەوە، کە 50ناڕەزایی و خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مافی مووچە ئەنجامدراون و 29% بۆ دامەزراندن بووە، هاوکات 56% چالاکیەکانیش لە سلێمانی بووە و لەدهۆک هیچ تۆمارنەکراوە و 25% لە هەولێر بووە و 13% لە گەرمیان و 3% لە هەڵەبجە و 3%دیکەش لە راپەرین بووە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەکە ژمارەیەک هاووڵاتی شاری سلێمانی دەستگیرکراون و بەوهۆیەشەوە بۆ یەكەمینجار دەزگای ئاسایشی هەرێم داوای لێبووردنی لە دەستگیركراونی سلێمانی كرد.
هەر بەپێی راپۆرتی تۆڕەکە کە سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەکات ئاماژە بەوەشدراوە:"دوو حاڵەتی پەشیمانكردنەوە (ئەوەی لە ئاستی میللی پێیدەوترێت رادیۆ) لە دهۆك تۆماركراوە، هەردوو هاوڵاتییەكە لێدوانی رەخنەگرانەیان بڵاوكرایەوە، دواتر لێدوانی پەشیمانبوونەوەیان بڵاوكرایەوە و پەرلەمانتارێکیش لە دهۆک رفێندرا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

