ئێران و توركیا ئاوی زیاتر بۆ عیراق به‌رده‌ده‌نه‌وه
عیراق 02:20 PM - 2025-07-03
میدیاکان
ڕوبارێک
كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مساڵدا ئاوی زێی بچووكی به‌ردایه‌وه و به‌مه‌ش مه‌ترسیی بۆسه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه نه‌ما كه له‌و زێیه‌وه ئاویان بۆ دابین ده‌كرێت، هاوكات توركیا بڕیاریداوه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق زیادبكات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: "ئه‌و گرفتانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن كه به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه دروستبوون".
ئاوی زێی بچووك به‌ردرایه‌وه و مه‌ترسی كه‌مئاوی كه‌متر بووه‌وه
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گرتنه‌وه‌ی، كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یه‌كه‌مین جار له‌مساڵدا ئاوی زێی بچووكی به‌ردایه‌وه، مارف مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاوی خاس له قه‌ڵادزێ، رایگه‌یاند: "ماوه‌ی سێ رۆژه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئاوی زێی بچووك به‌ردراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌و مه‌ترسییه رزگارمان ده‌كات كه چاوه‌ڕێ ده‌كرا دووچاری ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتووانی شاری قه‌ڵادزێ ببێته‌وه".
توركیا رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق زیاد ده‌كات
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، توركیا بڕیاریداوه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق زیادبكات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و توركیادا هه‌یه و بڕیاردراوه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق زیادبكرێت".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: "یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌درێت و له ته‌واوی كۆبوونه‌وه و كۆڕ و سیمیناره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ردانه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاوی پێویسته بۆ عیراق له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، كه هۆكاری چه‌ندین گرفته له عیراق و هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاند: "له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لێپرسراوانی باڵا بۆ وڵاتانی دراوسێ و به‌تایبه‌تیش وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ توركیا و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، لێكتێگه‌یشتنی باش هاتووه‌ته ئاراوه و داواكراوه رێژه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكرێته‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان عیراق و توركیا، دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئاویان له هه‌ردوو وڵات‌دا دیاریكرد و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرد، هاوكات بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو دیاریی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه دروستبووه و گرفتی بۆ چه‌ندین كه‌رتی گرنگ دروستكردووه، كه‌مده‌بێته‌وه و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه دوێنێ بڵاوكراوه‌ته‌وه، توركیا له چركه‌یه‌كدا 420 مه‌ترسێجا ئاو له رێگه‌ی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات-ه‌وه، بۆ عیراق به‌رده‌داته‌وه.
PUKMEDIA / كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

