کۆمسیۆن: لە قۆناغی پێداچوونەوە بە لیست و کاندیدەکانداین
عیراق 03:34 PM - 2025-07-05
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆن
کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایدەکات، ئێستا لە قۆناغی پێداچوونەوەی لیستی
کاندیدەکان و ناردنیانین بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرچاوەیەکیش لەکۆمسیۆن دەڵێت:
"دوای پەسەندکردنی لیست و کاندیدەکان
تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە قەوارە و لیست و کاندیدەکان دەکرێت".
عیماد جەمیل سەرۆکی
تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، دەنگۆی کردنەوەی دەرگای
گۆڕانکاری یان تۆمارکردنی لیست لە کۆمسیۆنەکە رەتکردەوە و دەڵێت: "کۆمسیۆن پڕۆسەی
وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی تەواوکردووە، تائێستاش هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کردنەوەی
دەرگا بۆ هەموارکردنەوە یان وەرگرتنی لیستی نوێ".
"هیچ بڕیارێك نییه بۆ دووباره كردنهوهی دهرگای ناوتۆماركردن بۆ كاندیدهكان، بهو پێیهی كۆمسیۆنهكه لهسهر خشتهی دیاریكراو كارهكانی بۆ ههڵبژاردنی داهاتووی عیراق رێكدهخات"، عیماد جهمیل وایوت.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ 5ى7ى2025 لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند: "ئێستا کۆمسیۆن گەیشتووەتە
قۆناغی پێداچوونەوە بە لیستی کاندیدەکان و ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و پەسەندکردنی
ئەو لیستانە و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارە بە قەوارەکان".
لە رابردوودا جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند: "160 هاوپەیمانی و حزب و لیستی تاكەكەسی، لیستی ناوی كاندیدەكانیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران پێشكەش كردووە".
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یش بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، نزیكەی 200 كاندیدی لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەلاحەدین و بەغدا هەیە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و قەوارەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن کراوە و چاوەڕوانی کۆتایی رێکارەکانن، تاوەکو دەست بە بانگەشە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

