سەرۆكایەتییەكان تەئكید لە پابەندبوونی عیراق بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان دەكەنەوە
عیراق 02:55 PM - 2025-07-08
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
كۆبوونەوەی سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغدا
ئەمڕۆ 8 ی تەمووزی 2025، سەرۆكایەتییەكان لە كۆشكی بەغدا بە ئامادەبوونی د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆمار و محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران و د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ناوچەكە و پەرەسەندنەكان و پێویستی پاراستنی ئەو رێچكەی حكومەت گرتوویەتییەبەر لەڕێگەی دوورخستنەوەی عیراق لەمەترسییەكان و پاراستنی سەلامەتی وڵات تاوتوێكران.
هەروەها سەرۆكەكان ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ كرد و پشتیوانی لەو هەنگاوانەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گرتوویانەتەبەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەروەرانە لە وادەی دیاریكراوی 11 ی تشرینی دووەمی 2025 باسكرا .
سەرۆكەكان گفتوگۆیان لەسەر بابەتی پەیماننامەی رێكخستنی دەریاوانی لە خورعەبدوڵڵا كرد كە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە پێی یاسای (42) ی ساڵی 2013 پەسند كرا، كە دادگای باڵای فیدراڵی بە بڕیاری ژمارە 105 / و یەكگرتوو 194 / فیدراڵی / 2023 بە نادەستووری بوونی یاساكەی ناساند.
لەكۆتایدا بەم شێوەیە رێككەوتن:
1. هەستانی ئەنجومەنی نوێنەران بە چارەسەركردنی رێوشوێنی یاسایی پێویست بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی كە پێویستی بە دووبارە دەركردنی یاسای پەسندكردنی پەیماننامەكە بە شێوەیەكی پرەنسیپی.
2. سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران داواكاری هەڵوەشاندنەوەی یاساكە بۆ دادگای فیدراڵی دەكشێننەوە بەهۆی نەبوونی پێویستی پاش جێبەجێكردنی پڕۆسەی یاسادانان.
3. دووپاتكردنەوەی پابەندبوونی عیراق بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش.
هاوكات سەرۆكەكان جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیە نێودەوڵەتییەكان بكرێت و بۆ مشتومڕ و داواكاری سیاسی و میدیایی بەكار نەهێنرێن، چونكە ئەمە زیان بە ماف و ناوبانگی دەرەكی و بەرژەوەندییەكانی عیراق دەگەیەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

