پڕۆسەی ئامادەكردنی بنەتۆو و تەرزە كشتوكاڵییەكان بەردەوامە
کوردستان 03:45 PM - 2025-07-08
راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم
پڕۆسەی ئامادەكردنی بنەتۆو و تەرزە كشتوكاڵییەكان
پڕۆسەی ئامادەكردن و پاكردنەوەی بنەتۆو و تەرزە كشتوكاڵییەكان، لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمەوە بەردەوامە و لەلایەن كۆمپانیاكانی قەیوان و خۆشناوەوە، بڕی 10 هەزار تۆن لە بنەتۆوی تەرزە خۆماڵییە سەركەوتووەكان كڕدراونەتەوە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: "لە ئەنجامی كۆبونەوەی هاوبەشی تایبەت بە بەرهەمهێنانی بنەتۆوی گەنم كە بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو كۆمپانیای قەیوان و خۆشناو و راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوی رێنمایی كشتوكاڵی و بەڕێوەبەرانی بنەتۆو لە پارێزگاكان بڕیار درا بە كڕینەوەی بڕی 10 هەزار تۆن لە بنەتۆوی تەرزە خۆماڵییە سەركەوتووەكان كە بەرگری باشیان بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و وشكە ساڵی هەیە و سەرجەمیان لە بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەكان بەرهەم هاتوون و سەركەوتوو بوون".
راشیگەیاندووە: "پاش راگەیاندنی جێبەجێكردنی پڕۆسەی كڕینەوەی بنەتۆو لە لایەن وەزیری كشتوكاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ئاماژە پێكراو، دەستكرا بە كڕینەوەی لە جوتیاران بەنرخی پاڵپشتی بە دیاری كردنی 860 هەزار دینار، بۆ بنەتۆوی پلەی باوەڕپێكراو وە 885 هەزار دینار بۆ پلەی تۆماركراو بۆ بەرهەمی كێڵگەی ئەو جوتیارانەی كێڵگەكانیان لە پشكنینی كێڵگەیی پەسەند كران".
ئاماژەی بەوەشداوە: "لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی بەشی بەرهەمهێنان و پەسندكردنی تۆو بڕی چوار هەزار تۆن بنەتۆوی لە جوتیاران كڕییەوە و لە ئێستادا دەستكراوە بە پاككردن و دەرمان كردن و لەكیس كردنی، بە ئامانجی ئامادەكردنی بنەتۆوێكی پاكی پەسند كراو بۆ وەرزی چاندن كە بەنرخی پاڵپشتی دابەش بكرێت بەسەر جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

