لیژنەكە: مافی مووچەخۆرانی هەرێم پارێزراوبێت
هەواڵ 05:58 PM - 2025-07-09
راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی عیراق
كۆبوونەوەی لیژنە وەزارییەكە
لیژنەی وەزاریی تایبەت بە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، كۆبووەوە و تاوتوێی هەردوو رەشنووسی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیان كرد، هاوكات باسیان لە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوت و داهات و تەوتین كرد و جەختیان لەسەر پاراستنی مافی مووچەخۆرانی هەرێم كردەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی عیراق، كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "ئەمڕۆ 9ی7ی2025 لیژنە وەزارییەكە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و تاوتوێی هەردوو رەشنووسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كرد، هاوكات ئەندامانی لیژنەكە گفتوگۆی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و میكانیزمەكانی رێكخستنەوەی پڕۆسەكەیان كرد".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی قەبارەی بەكاربردنی بەرهەمە نەوتییەكانی هەرێم و رادەستكردنی پشكی خەزێنەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كراوە، هاوكات ئەندامانی لیژنەكە گفتوگۆیان لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە".
وەزارەتی پلاندانانی عیراق، لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەندامانی لیژنەكە جەختیان لە گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ هونەریی و كارگێڕییەكان سەبارەت بەم دۆسیانە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری خێرا و دادپەروەرانە و لۆژیكی كردەوە، كە مافی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عیراق لە چوارچێوەی یەكخستنی سیاسەتی دارایی دەوڵەتی عیراقدا پارێزراوبێت".
ئەمەش لەكاتێكدایە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق، دوێنێ سێ شەممە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەدا، بڕیاریدا لیژنەیەك لە پێنج وەزیر بۆ یەكلایی كردنەوەی پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی حكومەتی عیراق و هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچە و نەوت و داهات و تەوتین، بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری پلاندانان و بە ئەندامێتی وەزیرانی ئاوەدانكردنەوە، نیشتەجێكردن، خوێندنی باڵا، داد و تەندروستی پێكبهێنرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری هەرێم و عیراق لەسەر رەشنووسەكان گفتوگۆ بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

