دادگای فیدراڵی بۆ پرسی مووچەی هەرێم کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:03 AM - 2025-07-10
ئەرشیف
بینای دادگای فیدراڵی عیراق
بڕیارە رۆژی دووشەممەی
داهاتوو دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو سکاڵا دژی وەزیری دارایی عیراق و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.
رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14ی7ی2025 دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەک تایبەت بە دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجکردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییەکان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA سکاڵای یەکەم لەسەر سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مانگانە و لەوادەی خۆیدا گەرەنتی بکرێت و پرسی مووچە دووربخرێتەوە لە هەر ململانێ و ناکۆکییەکی سیاسی.
هەروەها لە سکاڵای دووەمدا کە لەسەر وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە، داواکراوە بڕیارێکی سالاری دەربکرێت بۆ خەرجکردنی مووچە و لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و چیتر گرفت بۆ خەرجکردنی مووچە دروست نەکرێت، هاوکات ئەگەر پێش دانیشتنی دادگاکە هەرێم و بەغدا رێبکەون، ئەوا داگاکە فەرمانسالاری بۆ خەرجکردنی مووچە دەردەکات.
ئەمەش لە كاتێكدایە، بڕیاربوو رۆژی 19ی6ی2025، دادگای باڵای فیدراڵی
عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی
مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و هەمان
رۆژ، شەش دادوەری سەرەكی دادگای فیدراڵی و سێ دادوەری یەدەگ دەستلەكاركێشانەوەیان
پێشكەش كرد، بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لە
یەكێك لەدادوەرەكانی دادگاكە وەریگرتبوو، هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی ئەو دادوەرانە
بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەرۆكی دادگاكە بۆ بڕیاردان و كۆبوونەوەكان ناگەڕێتەوە بۆ
دادوەرەكان و بڕیاری تاك لایەنە دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی و ئەردۆگان ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتیان ئيمزا کرد
08:45 PM - 2026-07-28 -
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
دی ئێن ئۆ: بهرههمهێنانی نهوتییمان له كوردستان 99% دابهزیوه
جیهان 10:31 AM - 2026-07-28 -
چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:12 AM - 2026-07-28 -
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

