ئەردۆغان: هەموو هەنگاوێک بۆ راگرتنی خوێنڕشتن دەنێین
کوردستان 10:43 AM - 2025-07-12
PUKMEDIA
رەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆككۆماری توركیا
دوای چەکدانانی
گروپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا
رایگەیاند:"پەکەکە بڕیاری لەناوبردنی چەکی جێبەجێکرد، ئەمڕۆ رۆژێکی نوێیە و
لاپەرەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە"، وتیشی:" هەموو هەنگاوێک بۆ راگرتنی
خوێنڕشتن دەنێین".
ئەمڕۆ
12ی7ی2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆككۆماری توركیا وتاریکی لهبارهی پڕۆسهی
ئاشتی پێشکەشکرد و رایگهیاند:" لە 47 ساڵی رابردووەوە تا ئێستا لە شەڕی
پەکەکە 50 هەزار هاووڵاتی لە تورکیا کوژراون، کە نزیکەی 10 هەزاریان سەربازبوون، هەرچەندە
چهندین دەسەڵات و حكومهت هاتن، بەڵام نهیانتوانی پرسهكه چارهسهر بكهن".
ئاماژهی بهوهشكرد،"
لهدوای دهستپێشخهرییهكەی دهوڵهت باخچهلی سهرۆكی مهههپه قۆناغێكی نوێی
دهستیپێكرد و دواتریش پهیامی ئیمڕاڵی كه داوای كرد چهك دابنرێت و رێكخستنهكانی
پهكهكه بڕیاری دانانی چهكیدا و دوێنێش بڕیارهكهی جێبهجێكرد".
سەرۆککۆماری
تورکیا راشیگەیاند:" لە ئەمڕۆوە گەلی تورکیا بە تورک و کورد و عەرەب و سەرجەم
نەتەوە و مەزهەبەکانەوە هاووڵاتی پلە یەکی تورکیان و پێکەوە کاردەکەین بۆ ئاشتی و
خۆشگوزەرانی و تەئکید دەکەینەوە ئێمە پێویستمان بە چەک نییە، بەڵکو پێویستمان بە
گفتووگۆیە، هەروەها لەم روانگەیەشەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە سنوورە دەستکردەکان دەتوێنەوە".
راشیگەیاند:"
لەمێژووماندا لەگەڵ کوردەکان سەرکەوتنی هاوبەشمان هەبووە و لەئەمڕۆوە سەرکەوتنەکان
زیاتر دەکەین و بە ئاشتی ئامێز بۆ یەک دەکەینەوە، لەپێناو خاک و وڵاتمان، مێزی
گفتووگۆ دەکەینە چارەسەری کێشەکان"
ئەردۆغان
ئاماژەی بەوەشکرد،"لەم پرۆسەیەدا بێ جیاوازی هەموومان براوەین، دەتوانین
بڵێین گەلی تورکیا براوەیە، بۆیە دەبێت دڵخۆش بین بەم پرۆسەیە، کە لەبەرژەوەندی
وڵاتەکەماندایە، لەداهاتووشدا هەنگاوی پێکەوەیی زیاتر بۆ خۆشگوزەرانی گەلەکەمان
دەنێین".
لەبارەی پرۆسەی ئاشتی چەکدانانی گروپێکی پارتی
کرێکارانی کوردستان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند:" لەپەرلەمانەوە لیژنەیەک
بۆ ئەم دۆخەی ئێستای تورکیا پێکدەهێنین، کە هەوڵەکانی لەپێناو خزمەتی داهاتووی
تورکیادا بێت، هەروەها هەمیشە دەرگامان کراوە دەبێت بۆ هەر نەتەوە و لایەنێک کە
بیەوێت بە گفتووگۆ چارەسەری کێشەکانی بکات، ئەوەی گرنگە دەبێت ئاماژەی پێبدەم
ئەوەیە لەئەمڕۆوە دایکانمان جەرگ سووتاو نابن و هەمووان پێکەوە لەسەر خاکی تورکیا
دەژین، هەروەها سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە پشتیوانمان بوون بۆ سەرخستنی
پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا، بەتایبەت حکومەتی فیدراڵی عیراق و حکومەتی هەرێم".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

