فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن
عیراق 12:04 PM - 2025-07-12
ئەرشیف
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
ئه‌مڕۆ 12ی7ی2025 پشووی وه‌رزی یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق كۆتاییدێت و دانیشتنی ژماره 1 ده‌ستپێده‌كات و له‌كارنامه‌كه‌دا 7 پرۆژه‌یاسا بۆ دانگدان و خوێندنه‌وه ئاماده‌كراوه، به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ش فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات، كه بڕیاره ده‌نگ له‌سه‌ر سێ پڕۆژه‌یاسا بدرێت و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ چوار پڕۆژه‌یاسای دیكه بكرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA ، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ش به‌شێك له‌ئه‌ندامانیان له‌به‌غدان بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كه و هیچ فراكسیۆنێكی كوردستانی بایكۆتی دانیشته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نه‌كردووه، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنی ژماره 1 ی دوای پشووه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
بڕیاره له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه یاسایانه بدرێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (سه‌ندیكای پرۆگرامسازانی عیراق).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (ته‌ندروستیی ده‌روونی).
سێیه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (پاراستن له زیانه‌كانی تووتن).
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای (یه‌كێتی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان له عیراق).
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موواركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای (ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ چاودێریی ناوه‌كی، تیشكهوهر، كیمیایی و بایۆلۆجی).
شه‌شه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌موواركردنه‌وه‌ی سێیه‌می یاسای (قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه به‌هۆی كرده‌وه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه به‌شێك له جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه).
حه‌وته‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای (چوونه‌پاڵی عیراق بۆ رێككه‌وتننامه‌ی پاراستنی فیزیایی مادده‌ی ئه‌تۆم).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

