قوباد تاڵەبانی: یەکێتی تواناکانی دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
کوردستان 06:14 PM - 2025-07-12
تایبەت
وێنەیەکى کۆبوونەوەکە
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئامادەبوونی دکتۆر مەجید حەمەد ئەمین، لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جێگران و لێپرسراوى بەش و لێپرسراوى کۆمیتەکانی سنووری مەڵبەندی 3ى هەولێری یەکێتی کۆبووەوە.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە(12/7/2025) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەرانی موچەخۆران کرد و هەڵوێست و سیاسەتی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند یەکێتی پێیوایە بەدیلی رێککەوتن، هەر رێککەوتنە و هەموو هەوڵێکیش دەدات لەڕێی رێککەوتنەوە کێشە موچە و کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات.
وتیشی: "یەکێتی نیگەرانی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێمە، هەربۆیە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ تا پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان".
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئامادەکارییەکانی یەکێتی کرد بۆ هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لەم چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە گرنگی هەڵبژاردنەکان کرد و روونیکردەوە یەکێتی ئامادەکارییەکی تەواوی کردوە بۆ هەڵبژاردن و چاوی لەسەر تۆمارکردنی سەرکەوتنێکی گەورەیە لەم هەڵبژاردنەدا.
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێستای هەرێم و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەکە، باسی لەوەکرد، سەرکەوتنی یەکێتی لەم هەڵبژاردنەدا پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، هەم پاراستن و بەهێزترکردنی سەنگی کورد لە عیراق و ناوچەکەدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەم بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانی هەرێم.
لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد، جێگران و لێپرسراوى بەش و لێپرسراوی کۆمیتەکان و کادرەکانی یەکێتی ئەرکی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و لە ئێستاوە بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ئامادەکاری تەواو بکەن، تا لە کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردندا بتوانن زۆرترین دەنگ بۆ لیستی یەکێتی و کاندیدەکانی کۆبکەنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

