زیاتر لە 70 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە
کوردستان 11:45 AM - 2025-07-13
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
هەرچەندە دابەشنەكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان 73 رۆژی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچە لەبەغداوە نییە، مووچەخۆرانیش چاوەڕێی بڕیارە سالارییەكەی دادگای فیدراڵین كە بڕیارە سبەی دادگاكە لەسەر پرسی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش لەئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "نابێت پەرلەمان لەسەر پێشلێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بێدەنگ بێت".
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراكسیۆنی یەكێتی بۆ PUKMEDIA وتی: "لەگەڵ ئەوەی ماوەی 73 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام نابێت لەوە زیاتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێدەنگی هەڵبژێرێت و لە كۆبوونەوەی دوێنێشدا بەڕاشكاوی داوام لە سەرۆكی پەرلەمان كرد هەڵوێستیان لەسەر پرسی نەناردنی مووچە بۆ هەرێم هەبێت".
"نەناردنی مووچە بۆ هەرێم دژی بڕیاری دادگای فیداڵییەوە و پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی هەبێت و ئەو پێشێلكارییە رابگرێت، هەرچەندە دەزانین كە هەردوو حكومەت كەمتەرخەمن لە رێككەوتنی نێوانیان، بەڵام ناكرێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەتیان بێت و مووچە رابگیرێت". بڕیار رەشید وادەڵێت
رۆژی 13ی5ی2025، وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی خشتەكەش لەماوەی چوار رۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەیان وەرگرت، بەڵام لەو وادەیەوە هەتا ئەمڕۆ 13ی7ی2025، مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی عیراق چەند رۆژێكە دەستی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز لە عیراق كردووە، بەڵام مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئایاریان هێشتا وەرنەگرتووە، ئەمەش لەكاتێكدایە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانیش زیاتر لە 15 رۆژ لەهەرێمی كوردستان دواكەوت.
مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانن سبەی دوو شەممە 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵای مووچەخۆرانی هەرێم كە دادگاكە تۆماریان كردبوو، بڕیارێكی سالاری دەربكات، بەمەش كۆتایی بە راگرتنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بهێنرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیار لەبارەی دروستكردنی لیژنەیەكی شەش كەسی بۆ یەكلایی كردنەوەی پڕۆژە پێشنیازكراوەكەی حكومەتی عیراق و هەرێم لەبارەی چارەسەری مووچە و نەوت و داهات و تەوتین، پێكهێنا، هەرچەندە بڕیاربوو لەماوەی 48 سەعاتدا لیژنەكە كارەكانی تەواو بكات، بەڵام تائێستا پێنج رۆژ بەسەر دروستكردنی لیژنەكەدا تێپەڕیوە و هیچ بڕیارێكیش لەچارەنووسی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە.
پێشتر وەزیری دارایی عیراق بڕیاریدابوو چیتر مووچە بۆ هەرێم نەنێرێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە پشكی هەرێم لە بودجەی سێ ساڵی رابردوو، كە لەپەرلەمانەوە پەسندكراوە بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 تەواوبووە، لایەنە كوردستانییەكانیش دەڵێن، "ئەو نوسراوەی دارایی عیراق نادەستورییە"، ئەمەش ماوەی زیاتر لە 40 رۆژە كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە و هەوڵەكانیش لەهەرێمەوە بەردەوامن بۆ چارەسەری كێشەكە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

