حكومەتی هەرێم: هەوڵەكانمان بۆ دەستەبەركردنی مووچە چڕدەكەینەوە
کوردستان 01:52 PM - 2025-07-13
راگەیاندنی حكومەتی هەرێم
كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێم
سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەت، سەبارەت بە مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان و زوو دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كوبوونەوە و جەختیان لە چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ دەستەبەركردنی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان كردەوە كە مافێكی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە، راشیانگەیاند: "حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە كاری هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بەم كێشەیە".
لە راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێمدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە راگەیەندراوە: "ئەمڕۆ 13ی 7ی 2025، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە دوایین هەوڵ و دەرئەنجامەكانی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەرچی زوو دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە چڕكردنەوەی هەموو هەوڵەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و لەمبارەیەوە كۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دەستەبەركردنی مووچە و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان، كە مافێكی یاسایی و دەستووریی مووچەخۆرانە و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە كاری هاوبەش بۆ كۆتاییهێنان بەم كێشەیە، كە بەداخەوە، كاریگەریی زۆر خراپی كردووەتە سەر بژێوی و بارودۆخی ژیانی مووچەخۆران و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە گشتی و ئەم بابەتەش، كاری لەپێشینە و ئێستای حكومەتە و لەم پێناوەشدا، لە كاری بەردەوامدایە بۆ چارەسەركردنی".
ئەمەش لەكاتێكدایە، دابەشنەكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان 73 رۆژی تێپەڕاندووە، بەڵام هێشتا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچە لەبەغداوە نییە، مووچەخۆرانیش چاوەڕێی بڕیارە سالارییەكەی دادگای فیدراڵین، هاوكات بڕیارە سبەی دادگاكە لەسەر پرسی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە،مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانن سبەی دوو شەممە 14ی7ی2025 دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵای مووچەخۆرانی هەرێم كە دادگاكە تۆماریان كردبوو، بڕیارێكی سالاری دەربكات، بەمەش كۆتایی بە راگرتنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

