هەرێمی کوردستان بەبارودۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت
کوردستان 11:12 AM - 2025-07-15
ئەرشیف
ئاڵای کوردستان
كوردستانی نوێ زنجیرەیەك سەروتار كە حەوت بەشە بەناونیشانی (زاخاوی خەباتی نیشتمانی بڵاودەكاتەوە) و لە زنجیرەی سێهەمیدا، كە ئەمڕۆ 15ی7 بڵاوكراوەتەوە، باس لە نەبوونی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی و یەکدەستی دەکات و ئاماژەبەوەدەکات، ئەم دەردە کوشندەیە زۆر لەمێژە لە بەرهەمی شاعیران و ئەدیبانیشماندا رەنگیداوەتەوە، بەجۆرێک دەیان نووسەر و شاعیر بە هەزاران دێڕیان لەسەر پێویستیی یەکدەنگیی گەلەکەمان نووسیوە و هەموو نەهامەتییەکانیشیان هەر بۆ ئەو دەردە گێڕاوەتەوە.
لەسەروتارەكەدا هاتووە: " مێژووی گەلەکەمان پڕە لە نموونەی زیانەکانی ناتەبایی و دووبەرەکی و بێگومان بە زیانی گەورەش بۆ خەباتی گەلەکەمان گەڕاوەتەوە، بەتایبەتیش چونکە هەموو ئەو وێستگانە لەلایەن گروپ و تاقمە سیاسییەکانەوە، جگە لە کێبڕکێی حزبایەتی و جیاوازیی بەرنامە و بۆچوون، دوژمنایەتیی یەکتریشی بەخۆوە بینیووە، ئیتر نەیار و رکابەر و دوژمنەکانمان سوودیان لێ وەرگرتووە و بۆ لاوازکردنی شۆڕش لەکاتی شۆڕش و هەروەها بۆ لێدانی ئەزموونی حوکمڕانیی ئێستامان. ".
هەروەك لە سەروتارەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە،"ئاساییە حزب و بزووتنەوە سیاسییەکان بەرنامە و دیدگایان بۆ چارەسەری گرفت و مەسەلەکان جیاوازبێ و هەریەکەیان بە شێوازی جیاواز خەباتی خۆیان رانێن، بەڵام ناکرێت لە مەسەلە چارەنووسسازە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا، بە ئاراستەی جیاواز بئاژوون و دژبن. وەک چۆن لە مێژووماندا زەرەری دووبەرەکی و لێکترازانمان دیوە، ئاوهاش قازانجی یەکدەنگی و یەکهەڵوێستیشمان لەبەرچاوە و باشترین نموونەش دروستکردنی بەرەی کوردستانی بوو لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا و هەمووشمان بینیمان چۆن گەلەکەمان بەری ئەو یەکدەنگی و یەکهەڵوێستییەی لە راپەڕین و دواتریش لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێمدا چنییەوە".
وەك راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە زنجیرەیەكدا، سەروتاری كوردستانی نوێ بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەكرێت و رووندەکرێتەوە:" ئێستا هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت، کێشەی نەناردنی بودجە کە بەشێکی گرنگی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینانە، بۆتە گرفتێکی گەورە و بەرۆکی خەڵکی هەرێم و حکومەتیشی گرتووە".
دەقی زنجیرەی سێهەمی سەروتارەكە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

