ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ مووچه و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
عیراق 11:23 AM - 2025-07-17
ئاژانسەکان
وێنەی کۆبوونەوەیەکى پێشترى ئەنجومەنى وەزیرانى عیراق
وابڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق تایبه‌ت به مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت و تێیدا بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی ئایار بدرێت.
راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاندوه: "بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی7ی2025 كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامده‌درێت و تێدا گفتوگۆی ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".
راشیگه‌یاند:" لێكتێگه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدا ته‌واوكراوه، ئێستا ته‌نها كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی ماوه كه تێیدا بڕیار له‌ناردنی مووچه و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی سۆمۆوه بدرێت".
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ره‌زامه‌ندی درا به ناردنی 120 ملیار دیناری مانگانه له‌داهاتی نانه‌وتی و ناردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بۆ به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی عیراق پێویسته مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رجبكات.
رۆژی 15ی تهمموز، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق تایبه‌ت به‌پرسی مووچه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هه‌ولێر و به‌غدا كۆبووه‌وه و پاش ئه‌و كۆبوونه‌وانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كه ده‌ربڕی.
سه‌ردانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌غدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 14ی7ی2025 یه‌كێتی و پارتی دێت، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مووچه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

