شێخ جەعفەر و كونسوڵی بەریتانیا: یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە گرنگە
هەواڵ 07:52 PM - 2025-07-20
راگەیاندنی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
شێخ جەعفەرو كونسوڵی بەریتانیا
ئەمڕۆ 20ی 7ی 2025، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزڵی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عیراق و ناوچەكە، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عیراق و هەماهەنگیی و برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان، گفتوگۆیان لە بارەوە كرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامبوون و فراوانكردنی پەیوەندییەكان كردەوە و هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی كە كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا، بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بكرێن، هەروەها دووپاتیان كردەوە كە تیرۆریستانی داعش تاكو ئێستاش مەترسین بۆ سەر عیراق و ناوچەكە بەگشتی، لەمبارەیەوە كاری هاوبەش و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزەكانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە و سوپای عیراقیان بە پێویست زانی.
لە بەشێكی دیكەی گفتووگۆكانی كۆبوونەوەكەدا، كە كۆڵۆنێڵ كریس هەیمڵ، راوێژكاری سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی بۆ ریفۆرمی پێشمەرگە ئامادەی بوو، چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی یەكخستنەوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا، بە گرنگییەوە باسی لێوەكرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

