یەکێتی و پارتی ئەرکیانە حکومەت پێکبهێنن
کوردستان 10:32 AM - 2025-07-21
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و پارتی
كوردستانی نوێ زنجیرەیەك سەروتار كە حەوت بەشە بەناونیشانی (زاخاوی
خەباتی نیشتمانی بڵاودەكاتەوە) و لە زنجیرەی حەوتەم و کۆتاییدا، كە ئەمڕۆ 21ی7
بڵاوكراوەتەوە، باس لە حكومەتێكی خزمەتگوزار و پەرلەمانێكی كارا دەکات و دەنووسێت:
" ئاماژەكان لە هاوكێشەی سیاسی و ئەگەری گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەدا، هێشتا
بەتەواوی بۆ هەمووان روون نین، بەڵام جموجوڵێكی هەرێمی و نێودەوڵەتیی بەدیدەكرێت،
كە جارێ دیارنییە بە چ ئاڕاستەیەكە و لە كۆتاییدا تا چەند لە بەرژەوەندیی گەلانیی
مافخوراوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش گەلی كورد، دەبێت".
لەسەروتارەكەدا هاتووە: "".لەم
قۆناغەی ئێستادا، ئەوەی دەبینرێت و هەستی پێدەكرێت، لە چوارچێوەی ئەو جموجۆڵە
سیاسی و سەربازییانەی لە ناوچەكەدا هەن، گوشارێك بۆ سەر گەلی كورد، لە باشوری
كوردستان و لە رۆژئاڤاش، دروستبووە وەك بڵێی ویستێك هەبێت ئیتر بە زۆر ئەستێرەی
بەختی كورد بەرەو كزیی ببرێت".
هەروەك لە سەروتارەكەدا ئاماژە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت
دەکات و دەڵێت: "هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی، حكومەتەكەی، دامەزراوەكان و
دەستكەوتەكانی كە بە خوێنی شەهیدان بەدەستهاتوون، لەنێو ئەو گێژاوە سیاسی و
سەربازیی و دیموگرافییەدا، لە مەترسییەكی گەورەدان، لە ناو خۆشماندا، پەرلەمان
نزیكەی هەشت مانگە هەڵبژێردراوە و هێشتا ناكارایە، حكومەت پێكنەهێنراوە،
نادادپەروەریی و كەموكوڕیی ئیداری و گەندەڵی لە بەشێكی سێكتەرەكاندا تەشەنەی
سەندووە و خەریكە دەبێتە دیاردەیەك".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "لەم دۆخە دژوارەدا، لایەنە سیاسییەكانی
كوردستان، بەتایبەتی یەكێتی و پارتی ئەركیانە هەرچی زووە بە پێكهێنانی حكومەتێكی
پتەو و خزمەتگوزار و شەفاف و هەروەها بووژاندنەوەی پەرلەمان، بەدانانی كەسی شیاو و
شارەزاو لێهاتوو لە پۆست و جومگەكانی حكومەت و پەرلەماندا چ لە كوردستان یان لە
بەغدا، بە رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و نەوت و خاڵە سنورییەكان و رێگریی لە گەندەڵی
و دیاردە دزێوەكانی تری سێكتەرەكان، بەهانای گەلەكەی خۆیانەوە بێن و لەم دۆخە
دژوارەی ئێستادا رزگاری بكات."
دەقی زنجیرەی حەوتەمی سەروتارەكە لە
بەشی بیروڕای PUKMEDIA دا بڵاوكراوەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

